رووداو دیجیتاڵ
لە شەڕی نێوان دوو دراوسێدا لە قەزای بەردەڕەش لە سنووری پارێزگای دهۆک، چوار هاونیشتمانی برینداربوون. بەڕێوەبەری پۆلیس دەڵێت، بریندارەکان لە هەردوولای شەڕەکە بوون.
ئەمڕۆ سێشەممە، 31ـی ئۆکتۆبەری 2023، شێخ سەعدی بەرزنجی، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، شەڕەکەی ئەمڕۆ لەنێوان دوو دراوسێدا بەهۆی دەمەقاڵێوە دروستبووە و لە ئەنجامدا چوار کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش گوتی، بریندارەکان بە دەمانچە بریندار کراون و لە هەردوولایەنی شەڕەکە بوون و برینەکانیان سووکە.
شێخ سەعدی بەرزنجی ئاماژەی بەوەکرد، هەردوو لایەنی شەڕەکە هەر ئەو چوار کەسە بوون کە بریندارن و هەموویان لەژێر چاودێریی پۆلیسدا چارەسەری پزیشکی وەردەگرن.
بەگوێرەی ئاماری پۆلیسی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو 212 رووداوی تەقەکردن، پێنج هەزار و 206 رووداوی هەڕەشەکردن و پێنج هەزار و 641 رووداوی شەڕکردن تۆمارکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ