گەنجێکی کورد لە زیندانێکی ئەڵمانیا کوژرا

31-10-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گەنجێکی خەڵکی هەولێر کە 21 ساڵە لە ئەڵمانیا دەژی، لە زیندانێکی ئەو وڵاتەدا کوژرا.
 
ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 31ـی تشرینی یەکەمی 2024) هیجران عەباس جوکل، کە خەڵکی هەولێرە و برای کوژراوەکەیە بە رووداوی گوت، "برایەکم بە ناوی محەممەد، ساڵانێکە نیشتەجێی ئەڵمانیایە و چەند مانگێکە لەسەر شەڕکردن لە زیندانی چاکسازی دۆسڵدۆرف دەستگیرکراوە، ئەمشەو پۆلیسی ئەو وڵاتە پێی گوتین 10 رۆژ پێش ئێستا لەنێو گەرماوی زیندانەکەدا کوژراوە."
 
گوتیشی، "بێجگە لەو برا کوژراوەم، چوار برای دیکەشم لە ئەڵمانیا دەژین، دوای ئەوەی لەلایەن خزمێکمانەوە لە هەمان زیندان هەواڵی دیارنەمانیمان پێگەیشت، براکانی دیکەم لەوێ بەدواداچوونیان بۆ کردووە و دەرکەوتووە 10 رۆژ لەمەوپێش کوژراوە، بەڵام بەڕێوەبەر و پاسەوانانی زیندانەکە ئەو راستییەیان لێ شاردووینەتەوە."
 
برای کوژراوەکە دەشڵێت، "تائێستا نازانین بکوژ کێیە و براکەمان لەسەر چی کوژراوە، بەڵام سکاڵا لەسەر بەڕێوەبەرایەتیی زیندانەکە تۆمار دەکەین، چونکە دوای دیارنەمانی، براکانم داوایان کردبوو بچنە زیندانەکەوە بۆ بینینی، بەڵام رێگرییان کردبوو و 10 رۆژیشە ئێمەیان لە کوژرانی ئاگادارنەکردووەتەوە، تەنانەت بە شارەوانی شارەکەشیان گوتووە براکەمان بێکەسە، سەرەڕای ئەوەش براکانم تائێستا تەرمەکەیان نەبینیوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."