دژەتیرۆری کوردستان: دەنگۆی هێرشی درۆنی بۆ سەر پیرمام ناڕاستە

31-10-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دژەتیرۆری کوردستان دەڵێت، دەنگۆی هێرشکردنە سەر قەزای پیرمام "ناڕاستە" و ئەو دەنگەی بیستراوە "راهێنانی سەربازی بووە." 
 
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، 31ـی تشرینی یەکەمی 2025، دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە گوایە بە درۆن هێرشکراوەتە سەر قەزای پیرمام. 
 
لەو بارەیەوە، دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیێندراوێکدا هەواڵەکە رەتدەکاتەوە و بە "ناڕاست" ناویدەبات و دەڵێت: "هەواڵێکی ناڕاست لە هەندێ کەناڵەکانی راگەیاندن و پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا بڵاوبووەتەوە، کە گوایە لە رێگەی درۆنەوە هێرش کراوەتە سەر قەزای پیرمام و دەنگی تەقە بیستراوە."
 
دژەتیرۆر دەڵێت: "هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە ئەم دەنگۆیە هیچ راستییەکی تێدا نییە و هیچ رووداوێکی لەو جۆرەش رووینەداوە، دەنگی ئەو تەقانەشی بیستراون، مەشق و راهێنانی سەربازی بووە. هیچ جێگەی مەترسی نییە."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە