ئەم ساڵ زیاتر لە 100 کەس لە هەرێمی کوردستان لە ئاودا خنکاون

31-12-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەم ساڵ زیاتر لە 100 کەس لە هەرێمی کوردستان لە ئاودا خنکاون، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان 31 کەس خنکاون.
 
کاروان میراودەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە 31-12-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەڕێوەبەرایەتییەکان ئاماریان یەک نەخستووە، بەڵام بەگشتی ئەم ساڵ زیاتر لە 100 کەس لە هەرێمی کوردستان لە ئاودا خناون".
 
میراودەلی گوتی، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر کە قەزاکانی کۆیە و شەقڵاوەی لەسەرە، 31 کەس لە ئاودا خنکاون.
 
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر گوتی، لەنێو خنکاواندا ژن، منداڵ، گەنج و پیر هەن و تێشیاندایە خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانە.
 
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو، لە شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا لە هەرێمی کوردستان 56 کەس لە رووبار و دەریاچە و چەمەکاندا خنکابوون.
 
ساڵی 2022 لە هەرێمی کوردستان 77 کەس لە رووبار و چەمەکاندا خنکابوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 وێنەکە لە بەنامەکەوە وەرگیراوە

بەرپرسیاری رەمەزان؛ باوکی 3 منداڵ بە یەک قاچەوە قوتوو و کارتۆن کۆدەکاتەوە

خۆشناو عەبدولڕەزاق، گەنجێکی تەمەن 25 ساڵی کەمئەندامە لە هەولێر، کە بە یەک قاچەوە ناچارە کارتۆن و قوتووی بەتاڵ کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی خێزانە پێنج کەسییەکەی دابین بکات. ئەو رۆژانە کەمتر لە 5 هەزار دیناری دەستدەکەوێت، لە کاتێکدا مانگانە 200 هەزار دینار کرێی خانووەکەی دەدات.