لە هەولێر دووکانێک داخرا گۆشتی رێویی فرۆشتووە

31-12-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی هەولێر دەڵێت، دەستیان بەسەر گۆشتفرۆشێکدا گرت بە نایاسایی ئاژەڵی کێوی (رێوی) سەربڕیوە و گۆشتەکەی بە هاونیشتمانیان فرۆشتووە، بەو هۆیەوە شوێنەکە داخرا.
 
رۆژی  چوارشەممە، 31ـی کانوونی یەکەمی 2025، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە چوارچێوەی کارەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت و هەڵمەتی بەردەوامی پشکنین و چاودێریکردنی بازاڕ، شوێنێک بە ناوی گۆشتفرۆشی (باوکی حیکمەت) بە نهێنی و بەدەر لە یاسا، رێویی سەربڕیوە و گۆشتەکەی فرۆشتووە بە هاووڵاتییان".
 
نەبەز عەبدولحەمید گوتی، ئەم ئاژەڵە موڵکی سرووشتی کوردستانە، بۆیە سەربڕینی ئەو جۆرە ئاژەڵانە رێگەپێدراو نیین: "شوێنەکە داخراو و رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی و ئەو کەسانەشی لەو شوێنە کاریان دەکرد گیرایەبەر".
 
قایمقامی هەولێر روونیکردەوە، ئەو جۆرە ئاژەڵانە کێوین و بە هیچ شێوەیەک رێگەپێدراو نییە بۆ سەربڕین و فرۆشتن، چونکە جگە لەوەی سەرپێچییەکی ژینگەییە، لە رووی تەندروستی و ڤێتێرنەریشەوە مەترسی بۆ سەر تەندروستیی گشتی دروست دەکات.
 
قایمقامیەتی ناوەندی هەولێر جەخت دەکاتەوە هەڵمەتەکانیان بۆ چاودێریکردنی بازاڕ و پاراستنی سەلامەتیی هاونیشتمانیان بەردەوام دەبێت و هەر شوێنێک پابەندی رێنماییەکان نەبێت، سزای یاسایی دەدرێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای نەوتی باکوور

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور: زیانە مادییەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ زۆر کەم بوون

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە وێستگەیەکی گازی کەرکووک کەوتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور کە وێستگەکە لە سنووری سەرپەرشتیی کۆمپانیاکەیدایە، لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە و ئاگرکەوتنەوەکە لە بۆرییەکی بچووکی وێستگەکە بووە.