رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی پیرۆزبایی سەری ساڵی نوێ لە هاونیشتمانییان، خەڵکی عێراق و جیهان دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا سەرۆک بارزانی دەڵێت، "بەبۆنەی سەری ساڵی تازە پیرۆزباییەكی گەرم لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان و سەرجەم خەڵكی خۆشەویستی كوردستان دەكەم."
سەرۆک مەسعود بارزانی دەڵێت: "هیوادارم ساڵی تازە، ساڵی خێر و خۆشی و بەختەوەری بۆ کوردستان و عێراق و هەموو جیهان بێت".
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
بەبۆنەی سەری ساڵی تازە پیرۆزباییەكی گەرم لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان و سەرجەم خەڵكی خۆشەویستی كوردستان دەكەم. هیوادارم ساڵی تازە، ساڵی خێر و خۆشی و بەختەوەری بۆ کوردستان و عێراق و هەموو جیهان بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ