رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
گواستنەوەی تەرمی سەربازێکی ئەمریکی. وێنەکە گواستنەوەی تەرمی سەربازێکی ئەمریکییە لە ساڵی 2024 و بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە: REUTERS/Michael A. McCoy
رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، ژمارەی ئەو سەربازە ئەمریکییانەی لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکان لەگەڵ ئێران کوژراون، گەیشتە چوار سەرباز.
بەپێی راگەیێندراوی سێنتکۆم، چوارەمین سەرباز کە لە کاتی هێرشە سەرەتاییەکانی سەر ئێران دا بە سەختی بریندار ببوو، ئەمڕۆ بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، بەو جۆرەش ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی وڵاتەکە بوونە چوار سەرباز.
سێنتکۆم لە راگەیێندراوەکەیدا باس لەوە دەکات، "ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و هەوڵەکانی وەڵامدانەوەمان بەردەوامن."
سەبارەت بە ناسنامەی سەربازە کوژراوەکان، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە، بەپێی پرۆتۆکۆلە سەربازییەکان، ناسنامەی ئەو سەربازانە بڵاونەکراوەتەوە تاوەکو 24 کاژێر بەسەر ئاگادارکردنەوەی فەرمیی کەسوکاریاندا تێدەپەڕێت.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ