رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا "راگەیێندراوێکی گرنگ" و "هەواڵی زۆر خۆش" لەبارەی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆناو غەززە دەبێت.
راگەیێندراوەکە لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گوتی، رۆژی پێنجشەممە یان هەینی، پێش سەردانەکەی بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست "راگەیێندراوێکی زۆر گرنگ"ی دەبێت.
هێشتا نازانرێت ترەمپ مەبەستی لەو راگەیێندراوە چییە و خۆیشی ئاشکرای نەکرد مەبەستی چییە.
ئەمە لەکاتێکدایە، زیاتر لە دوو مانگە ئیسرائیل گەمارۆی تووندی خستووەتە سەر غەززە و رێگەی نەداوە هیچ هاوکارییەکی مرۆیی بگاتە نێو کەرتەکە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی راگرتنی بۆردوومانەکانی سەر حووسییەکانی یەمەن دەڵێت، ئەگەر ئەوان پابەند بن، "ئێمەش پابەندین بەوەی بۆردوومانیان نەکەین".
ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، حووسییەکان ملکەچبوون و گوتوویانە چی دیکە شەڕ ناکەن، بۆیە ئەویش بڕیاری داوە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەریان بووەستێندرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ