سوپای ئیسرائیل: گومان دەکەین چەکدارانی حیزبوڵڵا دزەیان کردبێتە نێو ئیسرائیل

11-10-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
نیشانەکردن حیزبوڵڵای لوبنانی ئیسرائیل فەلەستین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سوپای ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، گومان دەکەن لەوەی چەکدارانی حیزبوڵڵا لە ئاسمانەوە و لە رێگەی بەکارهێنانی پاراگلایدەر، دزەیان کردبێتە نێو خاکی ئیسرائیل، داواش لە دانیشتووانی نزیک لە سنوورەکانی لوبنان دەکات خۆیان بۆ ئەگەری هێرشی حیزبوڵڵا ئامادەبکەن. 
 
رۆژی چوارشەممە، 11ـی تشرینی یەکەمی 2023، سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا بە دانیشتووانی شاری (بەیت شین)ـی راگەیاند، خۆیان بۆ ئەگەری هێرشی چەکدارانی حیزبوڵڵای لوبنان ئامادە بکەن. 
 
سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوەکەدا ئاشکرای کردووە، لە باشووری لوبنانەوە، کە هاوسنوورە لەگەڵ ئیسرائیل, مووشەکی سارین لە سیستەمی بەرگریی ئیسرائیل دەرکەوتووە و گومانیش دەکەن لەوەی؛ چەکدارانی حیزبوڵڵا لە ئاسمانەوە و لەرێگەی بەکارهێنانی پاراگلایدەر، دزەیان کردبێتە نێو ئیسرائیلەوە. 
 
رۆژی 8ـی ئەم مانگە، واتە تەنیا یەک رۆژ دوای هێرشەکانی حەماس، حیزبوڵڵای لوبنان دوو بارەگای سوپای ئیسرائیلی لە باکووری ئیسرائیل کردە ئامانج و دوای ئەوەش، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکە، چەند یەکەیەکی حیزبوڵڵای کردە ئامانج و لەو رۆژەوەشەوە چەندینجار تۆپباران و مووشەکباران لە لایەن هەردوولاوە کراوە. 
 
رۆژی 10ـی ئەم مانگە عەلی بەرەکە، کە یەکێکە لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس، گوتی "لە ئەگەری ئەوەی غەززە رووبەڕووی شەڕی لەنێوچوون ببێتەوە، هاوپەیمانەکانمان وەکو ئێران و حیزبوڵڵا بەشداری لە شەڕەکەدا دەکەن."
 
بەیانیی رۆژی شەممە، 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، بزووتنەوەی حەماس ئۆپەراسیۆنی "تۆفانی ئەقسا"ـی دژ بە ئیسرائیل راگەیاند، تاوەکو دوای نیوەڕۆ نزیکەی "پێنج هەزار" مووشەکی ئاراستە کردن. دوای هێرشەکەی بزووتنەوەی حەماسیش، سوپای ئیسرائیل دەستی بە بۆردوومان و تۆپبارانی چەند شوێنێکی غەززە کرد و لە هەندێک شوێنیشدا شەڕ لەنێوان سەربازانی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس روویدا.
 
سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، زیاتر لە هەزار و 200 هاووڵاتی لەنێویاندا 155 سەربازی ئیسرائیل لە شەڕەکەدا کوژراون. 
 
بەرپرسانی غەززەش ئاماژە بەوە دەکەن هەزار و 55 کەس بە هاووڵاتی سیڤیل بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، لەنێویاندا 260 منداڵ و 230 ژن هەن. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر رەفەح.

هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر رەفەح کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە

هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر رەفەح کە کەمپێکی ئاوارەکانی کردە ئامانج، کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە. بەشێک لە وڵاتان داوا دەکەن ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر شارەکە رابگرێت و رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرێت.