قەتەر: ئێران بە مووشەک و درۆن هێرشی کردە سەرمان

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هانا سەعیدی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بەرگریی قەتەر رایگەیاند، ئێران بە چوار مووشەکی بالیستی و ژمارەیەک درۆن هێرشی کردووەتە سەر وڵاتەکە.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی بەرگریی قەتەر لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "هێزە چەکدارەکانمان سەرکەوتوو بوون لە تێکشکاندنی سەرجەم درۆنەکان و تەواوی مووشەکە بالیستییەکان."
 
ئەمە لەکاتێکدایە کە وەزارەتی ناوخۆی قەتەر رۆژی شەممە 14-03-2026 فەرمانی چۆڵکردنی بەپەلەی بۆ ژمارەیەک ناوچەی "سەرەکی و ستراتیژی" دەرکرد، ئەوەش دوای ئەوەی ئێران هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر وڵاتانی کەنداو چڕتر کردەوە.
 
لە گەڕەکی (موشەیریب) لە ناوەندی دەوحە، هاووڵاتیان نامەی ئاگادارکردنەوەیان لەسەر مۆبایلەکانیان پێگەیشتووە کە دەڵێت، "بە مەبەستی وریایی، دەستبەجێ ناوچەکە چۆڵ بکەن و بەرەو نزیکترین شوێنی پارێزراو بڕۆن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فرۆکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لەکاتی دەرچوونی بۆ بەرەکانی جەنگ. وێنە: سێنتکۆم

دوایین پێشهاتەکانی جەنگ؛ قەتەر چۆڵ دەکرێت و دوورگەیەکی گرنگی ئێران بۆردوومان دەکرێت

جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست چووەتە قۆناخێکی مەترسیدار و بازنەی ململانێکان تەواوی وڵاتانی ناوچەکەی گرتووەتەوە. لە چۆڵکردنی ناوچە نیشتەجێبووەکان لە قەتەرەوە تاوەکو بۆردوومانی چڕی ئیسرائیل بۆ سەر تاران و لوبنان، ناوچەکە لەبەردەم گۆڕانکاریی گەورەدایە.