سوپای پاسداران بنکەی شازادە سوڵتانی لە سعودیە مووشەکباران کرد

15-03-2026
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سوپای پاسدارانی ئێران درەنگی شەوی شەممە رایگەیاند، ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی هێزەکانی ئەمریکا کردووە لە ناو یەکێک لە گەورەترین بنکە سەربازییەکانی سعودیە.
 
بەپێی راگەیێندراوی سوپای پاسداران، هێرشە مووشەکییەکە بنکەی ئاسمانیی (شازادە سوڵتان)ـی لە ناوچەی خەرج کردووەتە ئامانج. پاسداران بانگەشە دەکەن، ئەم بنکەیە بۆ پڕچەککردنی فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری ئێف35 و ئێف16 بەکاردێت و ناوەندی سەرەکیی کۆگەکردنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی سوپای ئەمریکایە لە ناوچەکەدا.
 
هەرچەندە تاوەکو ئێستا سعودیە بە فەرمی پێکانی هێزەکانی ئەمریکای پشتڕاست نەکردووەتەوە، بەڵام وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە پێشتر رایگەیاندبوو، هێزە بەرگرییەکانیان توانیویانە شەش مووشەکی بالیستی لە ئاسمانی ناوچەی خەرج تێکبشکێنن و پووچەلیان بکەنەوە.
 
سعودیە کە هاوپەیمانێکی نزیکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی ئەمریکی لێیە. لە دەستپێکی جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە، ریاز چەندینجار کەوتووەتە بەر هێرشی مووشەکی و درۆنیی تاران، بەتایبەتی بۆ سەر کەرتی نەوت و ژێرخانی وزە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەشێوەیەکی راستەوخۆ هێزە سەربازییەکانی خۆی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەکارنەهێناوە.
 
بەرپرسانی سعودیە پێشتر هێرشەکانی ئێرانیان بۆ سەر وڵاتانی دراوسێی کەنداو بە کارێکی "قێزەون" وەسف کردبوو. ئەم هەڵکشانە نوێیە مەترسیی تێوەگلانی راستەوخۆی سعودیە لەم جەنگەدا زیاتر دەکات، کە ئێستا تەواوی ناوچەکەی گرتووەتەوە و بازاڕەکانی جیهانی تووشی دڵەڕاوکێ کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵاکانی سعودیە و میسر

سعودیە و میسر تاوتوێی هەوڵەکانی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە دەکەن

رۆژی دووشەممە فەیسەڵ فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە و بەدر عەبدولعاتی، هاوتا میسرییەکەی، تاوتوێی هەوڵەکانیان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە کرد