رووسیا هاووڵاتییانی لە ئێران دەگوازێتەوە و بەشێکی کارەکانی باڵیۆزخانەکەی رادەگرێت

16-06-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رووسیا دەڵێت، ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی خۆی لە ئێرانەوە گواستووەتەوە و کارەکانی لە بەشێکی باڵیۆزخانەکەی لە تاران راگرتووە.
 
باڵیۆزخانەی رووسیا لە تاران لە تەلەگرام بڵاویکردەوە: "بەهۆی رەوشی ئێستاوە، بەشی کۆنسووڵی باڵیۆزخانە بە شێوەیەکی کاتی کارەکانی راگرتووە. دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزارییە کۆنسووڵییەکان دواتر رادەگەیێندرێت."
 
ئۆلگا لیۆبیمۆڤا، وەزیری رۆشنبیریی رووسیاش رایگەیاند، میوزیکژەنانی ئۆرکێسترای سیمفۆنیی گەورەی چایکۆڤسکی لە ئێران گوێزراونەتەوە.
 
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی رووسیاش فەرمانی بە هێڵە ئاسمانییەکان کرد گەشتەکانیان بۆ ئێران و ئیسرائیل رابگرن و تاوەکو لانیکەم 26ی حوزەیران خۆیان لە ئاسمانی ئەو وڵاتانە و ئاسمانی ئوردن و عێراق بەدووربگرن، ئەوەش دوای ئەو هۆشدارییە فەرمییانەی گەشتکردن دێت کە رۆژی هەینی دەرکران.
 
بەیانیی رۆژی هەینی، ئیسرائیل هێرشێکی گەورەی کردە سەر دامەزراوە سەربازی و ئەتۆمییەکانی ئێران و رایگەیاند، ئامانجی رێگریکردنە لەوەی تاران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
 
ئێرانیش دوای چەند کاژێرێک وەڵامی دایەوە.
 
ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا، کە پەیوەندی لەگەڵ هەردوو وڵاتی ئێران و ئیسرائیل هەیە، ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیلی کرد و هۆشداری لە "زیادبوونی مەترسیدار"ی گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یایر لاپید، سەرۆکی پارتی ئۆپۆزیسیۆنی ئیسرائیل

پارتی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل: سبەی خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاسای بە دووژمن ئەژمارکردنی قەتەر دەکەین

سەرۆکی پارتی 'یەش ئەتیت' کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیلە رایگەیاند، سبەی پرۆژەیاسایەک دەبەنە پەرلەمان و خوێندنەوەی بۆ دەکەن بۆ دیاریکردنی قەتەر وەکو وڵاتی "دووژمن". بە گوێرەی پڕۆژەکە، هۆکاری ئەو دیاریکردنە ئەوەیە کە قەتەر "حەماس پارەدار دەکات، پڕوپاگەندە لە دژی ئیسرائیل بڵاودەکاتەوە و سیخوڕیش بەسەر وڵاتەکەیانەوە دەکات".