سوپای پاسداران: بارەگای مۆسادمان لە تەل ئەڤیڤ بەئامانج گرت

17-06-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن جەنگی ئێران و ئیسرائیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سوپای پاسداران دەڵێت، دوو بارەگای سەر بە دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) یان بەئامانج گرتووە. 
 
سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، لە هێرشەکانی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، "بارەگای ناوەندی هەواڵگریی و ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای زایۆنیمان بەئامانج گرت."
 
بەگوێرەی سوپایەکە، دوای بۆردوومانکردنیان، دوو بارەگاکە "ئاگریان گرتووە."
 
"154 کەس بریندار بوون"
 
وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل دەڵێت، لە هێرشەکانی دوێنێ شەوی ئێران 154 کەس بریندار بوون.
 
بەگوێرەی وەزارەتەکە، بارودۆخی چواریان مامناوەندە، 130 کەسیان بارودۆخیان سووکە، 15 کەس لەژێر هەڵسەنگاندندان.
 
"دەبێت جەنگەکە کۆتایی بێت"
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە، رایگەیاند، "دەبێت جەنگەکە کۆتایی بێت، نەوەک ئاگربەستێک بکرێت."
 
سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی بەئامانجگرتنی بنکە و سەربازەکانیان لە ناوچەکە هەڕەشەی لە ئێران کرد و گوتی، ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر سەربازانی ئەمریکا لە ناوچەکە، زۆر بە تووندی لێیان دەدەن. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە