ئیسرائیل: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئێرانمان لە تاران خاپوور کرد

18-06-2025
تەنیا ئەحمەد
نیشانەکردن جەنگی ئێران و ئیسرائیل هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشێکی ئاسمانیی وڵاتەکەی باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئێرانی لە تاران خاپوور کردووە. ئەم راگەیێندراوە لە کاتێکدایە، جەنگی نێوان هەردوو وڵات گەیشتووەتە لووتکە.
 
رۆژی چوارشەممە 18-06-2025 کاتس لە راگەیێنراوێکدا گوتی: "فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەمان بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی رژێمی ئێرانیان خاپوور کرد، کە باڵی سەرەکیی سەرکوتکردنی دیکتاتۆری ئێرانە."
 
کاتس بەڵێنی دا "لێدان لە هێماکانی دەسەڵات لە هەر شوێنێک بێت بەردەوام دەبێت."
 
پێشتر سوپای ئیسرائیل رایگەیاندبوو، ئامانجە سەربازییەکان لە تاران دەکاتە ئامانج و لە چەند کاژێری رابردوویشدا دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز لە بەشە جیاوازەکانی پایتەختی ئێران بیستراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە