رووداو دیجیتاڵ
ئێران هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و بەهۆیەوە زیاتر لە 30 کەس بریندار بوون.
ئەم بەیانییە ئێران بە مووشەک و درۆن هێرشی کردەوە سەر ئیسرائیل. میدیای ئێران بڵاویکردەوە، ئامانجی سەرەکیی هێرشەکە بارەگای فەرماندەیی، هەواڵگری سوپای ئیسرائیل و سەربازگەی هەوڵگریی بووە لە ناوەندی توێژینەوەی گاڤ یام لە شاری بیەرشیبا.
هێرشەکە زیانی گەورەی هەبوو. تەندروستیی نیشتمانیی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم 30 کەس بریندارن.
دیمەنی تەلئەڤیڤ دوای ئەوەی کەمێک لەمەوبەر چەند مووشەکێک لە شارەکەدا کەوتنە خوارەوە pic.twitter.com/cGVIERh04w
— Rudaw (@Rudawkurdish) June 19, 2025
دەکرێ ژمارەکە بەرزبێتەوە، بە هۆکاری ئەوەی هێرشەکە تازە روویداوە. کەمێک لەمەوبەریش سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، خەڵک دەتوانێ لە پەناگەکان دەربچێت.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و گوتی، یەکێک لە ئامانجەکانی هێرشەکەی ئێران، نەخۆشخانەیەک بووە کە دەست ئەنقەست ئەو شوێنە کراوەتە ئامانج و ئەوەشی بە تاوان ناوبرد.
سوپاکە لە راگەیێندراوێکدا گوتی، دوای هەڵسەنگاندنی دۆخەکە، فەرماندەیی بەرەی نێوخۆ بڵاویکردەوە خەڵک دەتوانن پەناگەکان جێبهێڵن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ