ئێران 17ـەمین هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و 17 کەس برینداربوون

20-06-2025
تەنیا ئەحمەد
نیشانەکردن جەنگی ئێران و ئیسرائیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئێران چەند مووشەکێکی بۆ ئیسرائیل هاوێشت و چەند کەسێکی بریندارکرد. ئەمە هەشتەم رۆژی جەنگە و هەردوولا لە هێرشکردن نەوەستاون.
 
هێرشەکان شاری (حەیفا) و ناوچەی (دان) لە باکووری ئیسرائیل و ناوچەیەکی باشووریان کردە ئامانج.
 
دەزگەی فریاگوزاریی نیشتمانیی ئیسرائیل ناسراو بە (MDA) رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانەوە 17 کەس بریندارن و سێ کەسیان برینیان سەختە.
 
دەزگەکە رایگەیاند، یەکێک لە بریندارەکان هاووڵاتییەکی تەمەن 16 ساڵە و برینی سەختە؛ بریندارێکی دیکەش پیاوێکی 54 ساڵە.
 
میدیای ئیسرائیل دەلێت، 20 مووشەک بۆ ئیسرائیل هاوێژراون و "8 مووشەک کەوتوونەتە خوارەوە."
 
سوپای پاسداران رایگەیاند، زنجیرەی 17ـەمی هێرشەکانی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە "بەڵێنی راستگۆ 3" مووشەکی دوورمەودا و چەکی قورسی لەخۆگرتبوو.
 
فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوە و رزگارکردنی ئیسرائیل دەڵێت، تیمیان بۆ حەوت شوێنی باشووری ئیسرائیل ناردووە کە بەهۆی دوایین هێرشی ئێران زیانیان بەرکەوتبوو.
 
شاری بیرشیڤا لە باشووری ئیسرائیل چەند جارێکە دەکرێتە ئامانج؛ دوێنێ پێنجشەممەش نەخۆشخانەیەکی ئەو شارە هێرشی کرایەسەر.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە