رووداو دیجیتاڵ
فریاکەوتنی ئیسرائیل رایگەیاند، لانیکەم 16 کەس لە هێرشە مووشەکییەکانی ئەم بەیانییەی ئێراندا بریندار بوون.
چەند کاژێرێک دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەمریکا سێ بنکەی ئەتۆمیی سەرەکیی ئێرانی بۆردوومان کردن، ئێران بە دوو گورزە مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل.
لە تەلئەڤیڤ و قودس/ئۆرشەلیم زەنگی هۆشداری لێدرا، دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، کە لە دەیەم رۆژی جەنگەکەدا ژمارەیەک مووشەک لە ئێرانەوە بەڕێوەن.
ئەستێرەی سووری داوود، لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "11 کەس گوێزرانەوە نەخۆشخانە، کە یەکێکیان مەترسیی دۆخەکەی مامناوەندە."
کەناڵی کانی ئیسرائیلی دیمەنی باڵەخانەیەکی وێرانبووی لە نێوەڕاستی ئیسرائیل بڵاوکردەوە.
مووشەکەکان کاژێر07:30 خولەکی بەیانی بە کاتی تەلئەڤیڤ گەیشتنە ئیسرائیل.
ئێران دەڵێت، فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە نزیک تەلئەڤیڤ و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئیسرائیلیان مووشەکباران کردووە.
پێشتر تەلەڤیزیۆنی فەرمیی وڵاتەکە رایگەیاندبوو، 30 مووشەک گیراونەتە ئیسرائیل. بەڵام سوپای ئیسرائیل دەڵێت، 27 مووشەک بە دوو قۆناخ هاوێژراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ