ئێران: شەپۆلی 21ی هێرشەکانمان بۆسەر ئیسرائیل دەستیپێکرد

23-06-2025
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن جەنگی ئێران و ئیسرائیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

میدیاکانی ئێران دەستپێکردنی شەپۆلی 21ی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆ 3"یان راگەیاند و دەڵێن، ئامانجە سەربازییەکان و ناوەندەکانی پشتیوانی لە باکوورەوە تاوەکو باشووری ئیسرائیل، بەتایبەتی لە حەیفا و تەل ئەڤیڤ، کراونەتە ئامانج.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێک کە لە میدیاکانی ئێراندا بڵاوکراوەتەوە، شەپۆلی 21ی ئۆپەراسیۆنەکە دژی ئامانجە سەربازییەکانی ئیسرائیل دەستیپێکردووە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەم شەپۆلە نوێیەی هێرشەکان، ئۆپەراسیۆنێکی تێکەڵاوە و لە رێگەی مووشەک و درۆنەوە دەکرێت. ئامانجەکانیش بریتیین لە پێگە سەربازییەکان و ناوەندەکانی پشتیوانیی سەربازی لە باکوورەوە بۆ باشووری ئیسرائیل، بەتایبەتی لە حەیفا و تەل ئەڤیڤ.
 
ئێران بانگەشەی ئەوەش دەکات کە لە هێرشەکەدا مووشەکی سووتەمەنیی شل و رەق بەکاردەهێنێت، هەروەها تاکتیکی تایبەت پەیڕەو دەکات بۆ تێپەڕاندنی سیستمی بەرگریی ئیسرائیل.
 
هاوکات بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لەلایەن میدیاکانی ئیسرائیلەوە بڵاوبوونەتەوە، لە چەندین ناوچەی ئیسرائیل مووشەک کەوتوونەتەخوارەوە و بوونەتە هۆی وێرانکاری لە شوێنی کەوتنەخوارەوەیان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە