رووداو دیجیتاڵ
لیژنەکانی بینینی مانگ لە سعودیە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانیان دیاریکرد و بەپێی میدیای ئەو وڵاتە، ئێوارەی ئەمڕۆ مانگ لە تەمیر بیندراوە، بەو پێیەش بێت، رۆژی هەینی 6ی حوزەیران یەکەم رۆژی جەژن دەبێت.
لیژنەکە ئەنجامەکان دەدەنە دادگەی باڵای سعودیە بۆ پەسندکردنی رۆژی جەژن بەفەرمی.
دوای بینینی مانگ لە تەمیری سعودیە، سبەی چوارشەممە 28ی ئایاری 2025، یەکەم رۆژی مانگی (زولحیجە)یە، رۆژی پێنجشەممە 5ی ئایاریش حاجیان دەچنە سەر کێوی عەرەفە، کە یەکێکە لە هەرە گرنگترین رێوڕەسمەکانی بەجێهێنانی فەریزەی حەج.
رۆژی سێشەممە 27ی ئایاری 2025 نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ ئێوارەی، کە دەکاتە رۆژی 29ی زولقەعدەی مانگی عەرەبی، دوای نوێژی مەغریب لەلایەن لیژنەی شەرعیی بینینی مانگ لە سعودیە رۆژی وەستان لە کێوی عەرەفە و جەژنی قوربان دیاری دەکرێن."
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەمڕۆ لەلایەن سعودیەوە جەژنی قوربان بۆ ساڵی 2025 بۆ ھەموو جیھان رادەگەیێندرێت."
ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە هەندێک وڵات لیژنەکانی بینینی مانگ نەیانتوانیوە ئەمڕۆ مانگ ببینن و 7ی حوزەیرانیان کردووەتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، لەوانەش مالیزیا.
جەژنی قوربان هاوکاتە لەگەڵ قوربانیکردن لەلایەن حاجییانەوە، کە بەدەستی خۆیان یان کەسێک بە نوێنەرایەتیی ئەوان، ئاژەڵێک سەردەبڕێت و گۆشتەکەی دەبەخشێتەوە.
قوربانییەکە وەکو لە قورئان دا باسکراوە، "بنچینەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پەیامبەر ئیبراهیم کاتێک سەرەتا لە خەونێکدا، وەکو تاقیکردنەوەیەک، لەلایەن خوداوە داوای لێکرا ئیسماعیلی کوڕی بکاتە قوربانی، بەڵام دوای ئەوەی ئامادەیی دەنوێنێت، بەرانێکی پێشکێش دەکات بۆ ئەوەی لە بری کوڕەکەی بیکاتە قوربانی."

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ