سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە ئازەربایجان

04-07-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆککۆماری ئێران بەمەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی رێکخراوی هاریکاریی ئابووری (ئێکۆ)، گەیشتە ئازەربایجان. بڕیارە لە پەراوێزی لووتکەکەدا چەندین دیدار و کۆبوونەوەی هەبێت.
 
بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران، بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 04-07-2025، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری وڵاتەکە، بە مەبەستی بەشداریکردن لە 17ـەمین لووتکەی رێکخراوی هاریکاریی ئابووری (ئێکۆ) گەیشتە شاری خانکەندی لە کۆماری ئازەربایجان.
 
بڕیارە پزیشکیان لە پەراوێزی لووتکەکەدا، جیا لە پێشکێشکردنی گوتارێک، ژمارەیەک دیداریشی لەگەڵ هەندێک لە سەرۆکی وڵاتانی بەشداربوو هەبێت.
 
لووتکەکە لەکاتێکدا بەڕێوەدەچێت کە ناوچەکە و بەتایبەتی ئێران بە دۆخێکی ئاڵۆزی سیاسی و ئابووریدا تێدەپەڕێت.
 
رێکخراوی هاریکاری ئابووری (ئێکۆ) ساڵی 1962 دامەزراوە کە سەرەتا تەنیا ئێران، پاکستان و تورکیا تێیدا ئەندام بوون، بەڵام ئێستا جیا لەم سێ وڵاتە، ئەفغانستان، ئازەربایجان، کازاخستان، کیرگیزستان، تاجیکستان، تورکمانستان و ئۆزبەکستان تێیدا ئەندامن.
 
سەرەکیترین ئامانجی رێکخراوەکە پەرەپێدانی ژێرخانی گواستنەوە و گەیاندن و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان وڵاتانی ئەندامە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە