ئێران لە هەشت مانگدا بە بەهای شەش ملیار دۆلار کاڵای هەناردەی عێراق کردووە

05-12-2023
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گومرگی ئێران رایگەیاند، قەبارەی هەناردەی ئەو وڵاتە لە هەشت مانگی رابردوودا 27% زیادیکردووە و بەرزبووەتەوە بۆ 32 ملیار و 243 ملیۆن دۆلار.
 
بەپێی گومرگی ئێران، زۆرترین کاڵا لە هەشت مانگی رابردوودا هەناردەی چین کراوە، کە بەهاکەی 9 ملیار دۆلار بووە.
 
لەدوای چین زۆرترین کاڵا هەناردەی عێراق کراوە بە بەهای شەش ملیار و 23 ملیۆن دۆلار. بەو پێیە مانگانە بە بەهای نزیکەی 750 ملیۆن دۆلار کاڵا لە ئێرانەوە هەناردەی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە.
 
لەدوای عێراقیش ئیمارات سێیەم بازاڕی گەورەی کاڵای ئێرانی بووە، بە بەهای چوار ملیار و 162 ملیۆن دۆلار کاڵا لە ئێرانەوە هەناردەی ئەو وڵاتە کراوە.
 
گومرگی ئێران هەروەها ئاشکرای کردووە، لەو ماوەیەدا نزیکەی 25 ملیار دۆلار کاڵا هاوردە کراوە، کە بەراورد بە هەشت مانگی ساڵی رابردوو بە 12.45% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە