رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیای هێزە چەکدارەکانی ئێران هۆشداریی دایە ئازەبایجان و دەڵێت، ئیسرائیلییەکان دەر بکەن.
ئەمڕۆ شەممە 7ی ئاداری 2026 ئیبراهیم زولفەقاری، گوتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا رایگەیاند، "بە کۆماری ئازەربایجان رادەگەیێنین بۆ پێشگرتن لە تەشەنەسەندنی نائەمنی لە ناوچەکەدا پێویستە ئیسرائیلییەکان لەو وڵاتە دەربکەن."
ئیبراهیم زولفەقاری روو لە کۆماری ئازەربایجان دەکات و دەڵێت، "ئاسایشی گەلەکەیان و ئێران نەخەنە مەترسییەوە."
زولفەقاری ئاماژەی بەوەش کرد، "هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرەڕای ململانێی بەرفراوان لە شەڕی دژی دەستدرێژیکارانی ئەمریکی و ئیسرائیلی لە ناوچەکەدا، هەموو هەوڵێکیان خستووەتەگەڕ بۆئەوەی زیان بە ئاسایشی نەتەوەیی و بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی دۆست و دراوسێ و موسڵمان نەگەیێنن."
ئێران ناوە ناوە هوشداری دەداتە وڵاتانی دراوسێ کە نەبنە بەشێک لە مەترسی بۆ سەر وڵاتەکەیان.
لە بەیانیی رۆژی شەممە 28ی شوباتەوە هێرشێکی بەرفراوان و هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
لە وەڵامدا هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش بەتایبەتی سوپای پاسداران چەندین هێرشی درۆنی و مووشەکییان کردووەتە سەر ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ