رووداو دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بەرپرسانی سعودیە دڵنیاییان داوەتە تاران بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەن وڵاتەکەیان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێندرێت.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "من و هاوتا سعودیەکەم بە شێوەیەکی بەردەوام لە پەیوەندیداین و بەرپرسانی سعودیە دڵنیاییان پێداوین بە تەواوەتی پابەندن بەوەی رێگە نەدەن خاک، ئاوەکان یان ئاسمانی وڵاتەکەیان دژی ئێران بەکاربهێندرێت."
ئەم لێدوانەی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە، تاران لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بەردەوامە بۆ دوورخستنەوەی وڵاتانی ناوچەکە لە هەر ململانێیەکی سەربازیی ئەگەری و دڵنیابوونەوە لەوەی بنکە و ئاسمانی وڵاتانی دراوسێ بۆ هێرشکردنە سەر خاکەکەی بەکارناهێنرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ