رووداو دیجیتاڵ
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ هێرشکردنە سەر پاڵاوگەی تاران، پاڵاوگەی حەیفای لەنێو خاکی ئیسرائیل بە مووشەکی بالیستی کردووەتە ئامانج.
سوپای پاسداران ئاماژەی بەوە کردووە، لەم هێرشەدا مووشەکی جۆری "خەیبەرشکێن"ی بەکارهێناوە و پاڵاوگەی حەیفای پێکاوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هێرشەکە وەکو "وەڵامدانەوەیەک بووە بۆ کردنە ئامانجی پاڵاوگەی تاران،" کە پێشتر ئێران، ئیسرائیلی بە ئەنجامدانی تۆمەتبار کردبوو.
تاوەکو ئێستا، لایەنی ئیسرائیلی هیچ لێدوانێکی فەرمیی لەبارەی قەبارەی زیانەکانی ئەو هێرشە مووشەکییە یان وردیی پێکانی ئامانجەکەی بڵاونەکردووەتەوە.
مووشەکی "خەیبەرشکێن" یەکێکە لە مووشەکە بالیستییەکانی نەوەی سێیەمی سوپای پاسداران کە توانای بڕینی مەودایەکی زۆری هەیە و تاران وەکو یەکێک لە مووشەکە وردەکانی خۆی ناوی دەبات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ