لەبەر جەنگ و مەترسی، زانکۆکانی ئێران خوێندن دەکەنە ئۆنلاین

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ئیرەم هۆشیار
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی زانست توێژینەوە و تەکنەلۆجیای ئێران بڕیاریدا خوێندنی سەرجەم زانکۆ و پلەکانی دیکەی خوێندنی باڵا تاوەکو کۆتایی مانگی داهاتوو بکرێنە ئۆنلاین، ئەمەش لە کاتێکدایە هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە هەشت 8 بەردەوامە.
 
رۆژی شەممە 7ی ئازاری 2026، ئەنجوومەنی یاریدەدەرانی وەزارەتی زانستی ئێران رایگەیاند، بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکان و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، خوێندن لە سەرجەم دامەزراوە ئەکادیمییەکاندا بە شێوازی ئۆنلاین بەردەوام دەبێت. ئەم بڕیارە تاوەکو کۆتایی مانگی داهاتوو کاری پێدەکرێت.
 
گوتەبێژی وەزارەتەکە لە لێدوانێکدا کە میدیا فەرمییەکانی وڵاتەکە بڵاویانکردووەتەوە رایگەیاند، "لەبەر بارودۆخی ئاسایش و بەردەوامیی شەڕ، ئەنجوومەنەکە بڕیاریداوە خوێندنی زانکۆکان بکرێتە ئۆنلاین ئەمەش وەک هەنگاوێکی پێویست بۆ پاراستنی گیانی خوێندکاران و مامۆستایان."
 
ئەم بڕیارە دوای هەفتەیەک لە پێکدادانی سەربازیی چڕ دێت. لەو کاتەوەی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل لە 28ی شوبات دەستیپێکردووە، ژێرخانی سەربازی، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی و ناوەندەکانی فەرماندەیی لە شارە جیاوازەکانی ئێران دەکرێنە ئامانج و بۆردوومان دەکرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە