رووداو دیجیتاڵ
بەریتانیا رایگەیاند، باڵیۆزخانەکەی لە تاران دەکاتەوە، کە بەهۆی شەڕی ئیسرائیل داخرابوو.
ئەمڕۆ دووشەممە، 7ی تەممووزی 2025، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، باڵیۆزخانەکەیان کە بەهۆی ناسەقامگیریی دۆخی ئێران بەشێوەیەکی کاتی داخرابوو، جارێکی دیکە کرایەوە.
لە راگەیێنراوەکەدا هاتووە، کارمەندانی باڵیۆزخانەکە گەڕاونەتەوە تاران و بە فەرمی دەست بە کارەکانیان دەکەنەوە.
باڵیوزخانەی بەریتانیا لە ساڵی 1979 و لە کاتی هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامی لە ئێران کراوەیە و چەند جارێک بە هۆکاری جیاواز داخراوە.
بێجگە لە بەریتانیا ژمارەیەک وڵات کە بەهۆی جەنگی ئیسرائیل و ئێرانەوە باڵیۆزخانەکانیان لە تاران داخستبوو، دەستیان بە کارەکانیان کردووتەوە.
دوای ئەوەی لە 13ی حوزەیرانی 2025، جەنگێکی 12 رۆژە بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد، بەهۆی ناسەقامگیریی دۆخی ئێران، باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە تاران بە شێوەیەکی کاتی داخرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ