رووداو دیجیتاڵ
چەند رۆژێکە نرخی شیرەمەنی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەیەکی خێرا بەرز دەبێتەوە، بەشێوەیەک تەنیا لە سێ رۆژدا نرخی بووتڵێک شیر 10 هەزار تمەنی چووەتە سەر.
غوڵام رەزا نووری قزلجە، وەزیری کشتوکاڵی ئێران لەوبارەوە دەڵێت، "لە بەرهەمە شیرەمەنییە کاندا تەنیا چوار بابەت هەن نرخ دیاری کردن دەیانگرێتەوە و دەبێت بەو نرخانە بفرۆشرێن. بابەتەکانی دیکەی شیرەمەنی نرخیان دیاری ناکرێ و تەنیا چاودێری دەکرێن، ئەو چوار بابەتە سەرەتای ئەم ساڵ نرخیان دیاری کرا و هەر کەسێک پابەند نەبێت سزا دەدرێت."
گوتەبێژی ئەنجوومەنی بەرهەمهێنەرانی بەرهەمەکانی شیری ئێران دەڵێت، بە شێوەی ستاندارد دەبێت هەر تاکێک لەو وڵاتە ساڵانە 167کیلۆ شیر و بەرهەمەکانی بخوات، بەڵام ئێستا بە شێوەی مامناوەند هەر تاکێک کەمتر لە 70 کیلۆ دەخوات.
عەلی ئیحسان زەفەری، سەرۆکی یەکێتیی بەرهەمە شیرەمەنییەکان باس لەوە دەکات، "لە سەرەتای ساڵ تاوەکو مانگی 9 نرخی شیرەمەنییەکان زیاتر لە 50٪ زیادی کردووە، لە مانگی 9 تا ئەمڕۆ بە هۆی گرانبوونی نرخی شیری خاو نرخی بەرهەمە شیرەمەنییەکان زیاتر بووە و هۆکارەکەشی ئەوەیە بەشێکی بەرچاوی شیری خاو دەکرێتە شیری وشک و هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکرێت؛ بەشی زۆری گرانبوونی بەرهەمە شیرەمەنییەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە."
لە ماوەی شەش مانگدا دراوی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و 49٪ بەهای خۆی لەدەستداوە، ئەمەش هەڵاوسانی زیادکردووە بە چەشنێک کۆنترۆڵی نرخەکان لە دەستی کاربەدەستانی وڵاتەکە دەرچووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ