سەندیکای پەلەوەرخانەکانی ئێران: خواردنی گۆشتی مریشک زیاتر بووە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری سەندیکای خاوەن پەلەوەرخانەکانی ئێران بە رۆژنامەیەکی ئەو وڵاتەی راگەیاندووە، سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخەکەی، بەڵام لە ماوەی حەوت ساڵدا تێکڕای خواردنی گۆشتی مریشک بۆ هەر تاکێک لەو وڵاتە ساڵانە زیاتر لە 8 کیلۆگرام زیاتر بووە. 
 
رۆژنامەی 'هەم میهەن' لە ژمارەی رۆژی سێشەممەیدا راپۆرتێکی لەبارەی داتەپینی بازاڕی خواردەمەنییەکان بڵاوکردووەتەوە. لە راپۆرتەکەدا هاتووە، هەڵاوسانی 66٪ـی نرخی خواردەمەنییەکان بووەتە هۆی کەمبوونەوەی کڕیار. گوتەبێژی سەندیکای بەرهەمهێنەرانی شیرەمەنی بەو رۆژنامەی گوتووە، لە سەرەتای پاییزەوە نرخی شیری خاو 52٪ گران بووە و ئەو گرانییە کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی هەموو بەرهەمەکانی شیر هەبووە. 
 
هەروەها سەرۆکی ئەنجوومەنی بەرهەمهێنەر و دابینکەرانی برنج لە ئێران بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، چەند مانگە خودی حکومەت هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی برنج گران بێت، نە بۆخۆی برنج هاوردە دەکات و نە رێگە بە کەرتی تایبەت دەدات ئەو کارە بکەن. 
 
بەڕێوەبەری سەندیکای خاوەن پەلەوەرخانەکانیش بە رۆژنامەکەی گوتووە، بەپێچەوانەی بەشەکانی دیکە، گرانی نەبووەتە هۆی کەمبوونەوەی کڕینی مریشک. حەوت ساڵ پێش، تێکڕای خواردنی ساڵانەی گۆشتی مریشک بۆ هەر تاکێک 24 کیلۆ بووە، بەڵام ئێستا زیاتر لە 32 کیلۆیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 چاوەڕێ دەکرێت برنج گرانتر ببێت.

نرخی پاڵپشتیکراو بۆ هاوردەکردنی برنج لە ئێران هەڵگیرا و چاوەڕێی گرانتربوونی دەکرێت

رۆژ لە دوای رۆژ نرخی خۆراک لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەرزتر دەبێتەوە لەوانەش برنج. چەند مانگی رابردوو بەهۆی کەمبوونەوەی لە بازاڕەکان، نرخی برنج چەند جارێک بەرزبووەتەوە. وەزیری کشتوکاڵی ئێران دەڵێت، نرخی پاڵپشتکراو بۆ هاوردەکردنی برنج هەڵگیراوە، بۆیە ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکەی هەیە.