بەهۆی جەنگەوە لە ئێران 39 خوێندکاری زانکۆی ئازاد و 3 مامۆستای زانکۆ کوژراون

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسێکی زانکۆی ئازاد کە زانکۆیەکی ناحکومییە لە ئێران رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە 42 خوێندکار و مامۆستای زانکۆکە لە شارە جیاوازەکانی ئێران کوژراون.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ی ئاداری 2026، فەرزاد جەهان، جێگری سەرۆکی زانکۆی ئازاد بۆ کاروباری کولتووری  و خوێندکاران ئامارێکی لەبارەی کاریگەرییەکانی شەڕ لەسەر زانکۆکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە سەرەتای شەڕەوە تاوەکو ئێستا بە گشتیی 39 خوێندکاری زانکۆ لە 15 پارێزگا بەهۆی بۆردوومانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کوژراون.
 
فەرزاد جەهان دەڵێت، زیاترین قوربانی لە پارێزگای تاران بووە و 9 خوێندکاری زانکۆ لەو پارێزگایە گیانیان لەدەستداوە، پارێزگاکانی ئیسفەهان و فارس بە کوژرانی 7 خوێندکاری زانکۆ لە ریزی دووەم و سێیەمدان.
 
بە گوتەی جەهان، لە هەر کام لە پارێزگاکانی تەورێز و کرماشان 3 خوێندکار، لە ورمێ، زەنجان و کوهگیلۆیە و بویەرئەحمەد 2 خوێندکار و لە هەر یەک لە پارێزگاکانی خوزستان، سمنان، قوم، گیلان، لوڕستان، مەرکەزی و هەمەدانیش خوێندکارێکی زانکۆ لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا کوژراون.
 
بەرپرسەکەی زانکۆی ئازاد هەروەها دەڵێت، لە هێرشەکاندا تاوەکو ئێستا 3 مامۆستای زانکۆش گیانیان لەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان

عێراقچی بۆ گوتێرێز: هەموو بنکەکانی ئەمریکا دەپێکین

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دوایین پێشهاتەکانی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلی بۆ سەر خاکی وڵاتەکەی تاوتوێ کرد. میدیای ئێران دەڵێت، "عێراقچی بە گوتێرێزی گوتووە، هەموو بنکەکانی ئەمریکا دەپێکین."