پۆلیسی ئێران: هەر کەسێک بۆ ناڕەزایەتی بێتە سەر شەقامەکان، وەکو دوژمن مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی ئێران لەبارەی ئەگەری هەر جۆرە نارەزایی و سەرهەڵدانی خۆپێشاندان لە ئێران هۆشداری دەدات و دەڵێت، "لە دۆخی ئێستای جەنگدا هەر کەسێک بۆ ناڕەزایەتی بێتە سەر شەقامەکان "وەکو دوژمن مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەین."
 
ئەحمەدڕەزا رادان، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی ئێران بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی رایگەیاند، "ئەگەر کەسێک لەسەر داوای دوژمن بێتە سەر شەقامەکان، چیدیکە ئێمە ئەو کەسە وەکو ناڕازی نابینین، بەڵکو وەکو دوژمن دەیبینین و هەروەک چۆن مامەڵە لەگەڵ دوژمن دەکەین، مامەڵەی لەگەڵ دەکەین، هەموو هێزەکانیشمان پەنجەیان لەسەر پەلەپیتکەیە بۆ پاراستنی شۆڕشەکەیان، بۆ پشتیوانی لە خەڵک و وڵات."
 
رادان دەڵێت، "ئێمە گیانمان بۆ نیشتمانمان دەکەینە قوربانی، گیانمان بۆ خەڵکی وڵاتەکەمان دەکەینە قوربانی، هەروەها گیانمان بۆ قوتابخانەیەک (رێبازێک) دەکەینە قوربانی بەمشێوەیە ئەم نیشتمانە و ئەم خەڵکەی ئێمەی پەروەردە کردووە. بۆیەش هێزەکانمان شەو و رۆژ لەسەر شەقامەکانن."
 
قسەکانی ئەو بەرپرسەی ئێران لەکاتێکدایە، شەڕی ئێران لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا لە هەفتەی دووەمدایە و 12 رۆژە بەردەوامە، هەفتەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رووی لە چالاکڤانانی نێوخۆی ئێران کرد و داوای لێکردن لەو قۆناخەدا  نەیەنە دەرەوە، ترەمپ گوتی، "ئەگەر هەر سوورن لەسەر ناڕەزایەتی و خۆپێشاندان، جارێ مەیەنە دەرەوە، چونکە ئێمە ناوچەکان بۆردوومان دەکەین، لەبەر سەلامەتی خۆتان."
 
بەهۆی بەردەوامیی دۆخی جەنگی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، ب لە چەند رۆژی رابردوودا هێزێکی زۆری ئەمنی لەسەر شەقامەکانی هەندێک لە شارەکان جێگیر کراون و ژمارەی خاڵەکانی پشکنین لە نێو و دەرەوەی شارەکان زیاتر کراون.
 
ئەنجومەنی هاوئاهەنگیی یەکیتییەکانی مامۆستایانی ئێران لەوبارەوە دەڵێت:"  کەش و هەوای ئەم رۆژانەی تارانی وەکو "سەربازگەیە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان

عێراقچی بۆ گوتێرێز: هەموو بنکەکانی ئەمریکا دەپێکین

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دوایین پێشهاتەکانی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلی بۆ سەر خاکی وڵاتەکەی تاوتوێ کرد. میدیای ئێران دەڵێت، "عێراقچی بە گوتێرێزی گوتووە، هەموو بنکەکانی ئەمریکا دەپێکین."