رووداو دیجیتاڵ
هۆڵەندا باڵیۆزخانەکەی لە تاران داخست و وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەش دەڵێت، بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیلەوەیە.
هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا رایگەیاند، کۆنسوڵخانەکەشیان لە هەولێر بە هەمان هۆکار دادەخەن.
کاژێری سفری ئێران بۆ هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی بۆسەر ئیسرائیل نزیک دەبێتەوە و جگە لەم رێکارانەی هۆڵەندا، بەشێک لە وڵاتانی جیهان گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ ئێران راگرتووە و بەشێکی دیکەشیان داوا لە هاووڵاتییانیان دەکەن سەردانی ئەو وڵاتە نەکەن.
سەرەتای زیادبوونی گرژییەکان چۆن بوو؟
رۆژی 01-04-2024 کۆنسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق کرایە ئامانج و حەوت کەس کە دووانیان فەرماندە و ئەوانی دیکەش راوێژکاری سەربازیی ئێران بوون، کوژران.
ئێران تۆمەتەکەی خستەپاڵ ئیسرائیل، بەڵام تائێستا ئیسرائیل بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەخستووەتە ئەستۆی خۆی و رەتیشی نەکردووەتەوە.
کاردانەوەی ئێران بۆ هێرشی سەر کۆنسوڵخانەکەی لە دیمەشق
رۆژی 10-04-2024، عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتاری جەژندا لە تاران رایگەیاند، "نەفرەتی خودا لەسەر رژێمی زایۆنی. ئەوان هێرشیان کردە سەر کۆنسوڵخانەی ئێمە وەک ئەوە وایە هێرشیان کردبێتە سەر خاکی ئێمە، لەم بابەتە هەڵەیان کرد. رژێمە پیسەکە دەبێت تەمبێ بکرێت و تەمبێش دەکرێت."
پێشبینیی ئەمریکا بۆ هێرشەکەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل
رۆژی هەینی 12-04-2024 جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "پێشبینی دەکەم ئێران زوو هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، نەوەک درەنگ."
شەوی رابردوو 12-04-2024، دەوروبەری کاژێر 08:00، بەرپرسێکی ئەمریکی بە میدیای وڵاتەکەیی راگەیاندبوو، لە 48 کاژێری داهاتوودا ئێران هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل، ئێستاش ئەو ماوەیەی ئاماژەی پێکراوە، نزیکەی 32 کاژێری ماوە.
ئێران سوورە لەسەر وەڵامدانەوەی ئیسرائیل. سەرچاوەیەک کە ئاگاداری بابەتەکەیە رایگەیاند، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی پێنجشەممە 11-04-2024 بە ئەنالینا بێربۆک، هاوتا ئەڵمانییەکەی گوتووە، "ئێران بڕیاری داوە وەڵامی بۆردوومانی ئیسرائیل بداتەوە کە هەفتەی پێشوو کردیە سەر کۆنسوڵخانەکە لە دیمەشق."
کاردانەوە جیهانییەکان
بەریتانیا، ئەڵمانیا و ئوسترالیا داوا لە ئێران دەکەن، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست تووشی شەڕێکی دیکە نەکات. تاران دەڵێت، ئەگەر ئەنجوومەنی ئاسایش سەرکۆنەی هێرشەکەی کردبا، رەنگە پێویستی نەکردبا کاردانەوەی تووندیان هەبێت.
رۆژی هەینی 12ی نیسانی 2024 ستێفا سیژۆرنێ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە راگەیێندراوێکدا داوای لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کرد "لە رۆژانی داهاتوودا دووربکەونەوە لە سەردانیکردنی ئێران، لوبنان، فەڵەستین و ئیسرائیل." هیندستانیش داوای لە هاووڵاتییانی کردووە سەردانی ئێران و ئیسرائیل نەکەن تاوەکو ئەوکاتەی ئاگاداریان دەکەنەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیاش باس لە "مەترسیی هەڵچوونێکی کتوپڕ" دەکات و داوا لە هاووڵاتییانی دەکات ئێران جێبهێڵن، بەتایبەت ئەوانەی وڵاتینامەی ئێران و ئەڵمانیایان هەیە.
هاوکات کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئوسترالیا بڕیاری داوە بە ئاسمانی ئێراندا نەفڕێت. چەندین وڵاتی دیکەی جیهان کاردانەوەی جۆراوجۆریان هەبووە و کاردانەوەکانیش بەردەوامن.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ