رووداو دیجیتاڵ
لەدوای دەستپێکردنی زنجیرەی نوێی هێرشی مووشەکیی ئێران، کۆگەیەکی سووتەمەنی لە رۆژئاوای تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج. میدیای ئێران بڵاوی کردەوە، ''دەنگی تەقینەوە لە کۆگەی نەوتی شەهران بیستراوە.''
پێکدادانی نێوان ئێران و ئیسرائیل بەردەوامە. کاژێر 23:00ـی شەوی شەممە 14-06-2025، سوپای پاسداران لە وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل دەستی بە زنجیرەیەکی دیکە لە هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر وڵاتەکە کردەوە
ئەوە لەکاتێکدایە بەگوێرەی میدیای فەرمیی ئێران، هێرشی ئیسرائیلیش بۆ سەر تاران بەردەوامە.
ئاژانسی ئیرنا، زانیاری لەسەر ژمارەیەک تەقینەوە لە رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی باشووری تاران بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ''دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە کۆگەی نەوتی شەهران لە رۆژئاوای تاران و کۆگەیەکی دیکەی سووتەمەنی لە رۆژهەڵاتی شارەکە بیستراوە، بەڵام دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە''.
ژمارەیەک ڤیدیۆ لەلایەن هاووڵاتییانەوە تۆمارکراون کە تێیاندا دووکەڵێکی چر لە کۆگەی نەوتی شەهران دەردەکەوێت. ئیسرائیل رایگەیاندووە، هێرشەکانیان لەسەر پایتەختی ئێران چڕ دەکەنەوە.
هاوکات ئێرانیش بەردەوامبوونی خۆی لە ئۆپەراسیۆنی ''بەڵێنی راست 3''ـی دژی هێرشەکەی ئۆرشەلیم راگەیاندووە.
ئاگرێکی گەورە لە تاران؛ ڤیدیۆی بۆردوومانی کۆگەیەکی سووتەمەنی لەلایەن ئیسرائیلەوە pic.twitter.com/zuKor5dEpO
— Rudaw (@Rudawkurdish) June 14, 2025
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ