دوای پچڕانی ئینتەرنێت، ئیلۆن مەسک ستارلینکی بۆ ئێران کارا کرد

15-06-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئیلۆن مەسک، ملیاردێری بەناوبانگ و خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، سیستمی ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی ستارلینکی لە ئێران کارا کردووە، ئەمەش دوای ئەوەی ئێران وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل، هێڵی ئینتەرنێتی پچڕاند.
 
مەسک لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی: "تیشکەکان کارا کران".
 
پێشتر، وەزارەتی گەیاندنی ئێران رۆژی هەینی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاندبوو، بەهۆی دۆخەکەوە "کۆتوبەندی کاتیی خراوەتە سەر ئینتەرنێتی وڵات"، کە لە ئەنجامدا رێگری لە ئێرانییەکان دەکات لە دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوەکانی هەواڵی دەرەکی لە کاتی ململانێکەدا.
 
ئەم هەنگاوەی ئیلۆن مەسک لە کاتێکدایە کە شەڕی راستەوخۆی نێوان ئێران و ئیسرائیل پێی ناوەتە سێیەم رۆژی خۆیەوە و زانیارییەکان لەنێو ئێراندا بەهۆی کۆنترۆڵی حکومەتەوە بەشێوەیەکی بەرچاو سنووردار کراون.
 
کاراکردنی ستارلینک دەتوانێت ببێتە ئامرازێکی گرنگ بۆ هاووڵاتییانی ئێرانی تاوەکو بتوانن سانسۆری حکومەت تێبپەڕێنن، لەگەڵ جیهانی دەرەوە پەیوەندی ببەستن، زانیاریی سەربەخۆ وەربگرن و وێنە و ڤیدیۆی ئەو رووداوانە بڵاوبکەنەوە کە لە وڵاتەکەیاندا روودەدەن. ئەمە لە کاتێکدایە کە چەندین کەسایەتیی سیاسیی ئیسرائیلی، وەک نەفتالی بێنێت، سەرۆکوەزیرانی پێشوو، داوایان لە گەلی ئێران کردووە رابپەڕن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیسماعیل کەوسەری، ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران.

پەرلەمانتارێکی ئێران: ئەمریکا یاری دەکات و لە دانوستاندنەکان هیچمان دەستناکەوێت

ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران رایدەگەیێنێت، بەهۆی "یاریکردنی ئەمریکا"وە هیچ دەستکەوتێک لە دانوستاندنەکان بۆ تاران نابێت و جەختیش دەکاتەوە کە پرسی مووشەکی بۆ ئەوان "هێڵی سوورە".