راوێژکاری باڵای خامنەیی دوای برینداربوونی: ئامادەم 100 جار فیدای گەلی ئێران بم

21-06-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

راوێژکاری باڵای عەلی خامنەیی لە پەیامێکدا دوای برینداربوونی رایدەگەیێنێت، "بە جەستەیەکی بریندارەوە دەمێنمەوە تاوەکو ببێتە هۆکاری رق و دووژمنایەتیی ناحەزان."
 
ئەمڕۆ شەممە 21-06-2025 عەلی شەمخانی، راوێژکاری باڵای عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس تویتێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هەڵوێستی خۆی دوای برینداربوونی راگەیاند.
 
شەمخانی نووسیویەتی، "چارەنووس وابوو کە بە جەستەیەکی بریندارەوە بمێنمەوە، بۆیە دەمێنمەوە تاوەکو هۆکارێک بم بۆ دووژمنایەتیی ناحەز، چونکە ئەو باش دەزانێت هۆکارەکەی چییە و منیش دەزانم!"
 
راوێژکارەکەی خامنەیی هەروەها دەڵێت، "ئامادەم 100 جار فیدای گەلی ئێران بم. شەڕکردن لەگەڵ گەلی هیوا و خاوەن غیرەت، یاریکردنە بە ئاگرێک، کە جگە لە خۆڵەمێش هیچی دیکەی بۆ دووژمن نابێت."
 
عەلی شەمخانی، راوێژکاری خامنەیی یەکێک بوو لەو بەرپرسانەی کە لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر تاران لە رۆژی 13-06-2025 بریندار بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە