رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی پارێزگای کرمان رایگەیاند، ئەو سەربازەی لە یەکێک لە بنکە سەربازییەکان پێنج سەربازی هاوڕێی کوشتبوو و دوو کەسیشی بریندار کردبوو، دەستگیر کراوە.
ناسر فەرشید، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کرمان دەڵێت، "ئەو سەربازە ئەمڕۆ لە شاری زەرەند، سەر بە پارێزگای کرمان، دەستگیر کراوە و هێشتا نازانرێت بۆچی هاوڕێکانی خۆی لە یەکێک لە بنکەکانی سوپای ئێراندا کوشتووە."
ئەو کەسە، بە گوتەی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کرمان، دوو چەکی کڵاشینکۆڤ، 180 گولـلە و شەش فیشەکدانی پێبووە.
ماڵپەڕی فارس نیوز لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەو کەسە خەڵکی شاری زەرەندە، تەمەنی 20 ساڵە و پێشتر دایک و باوکی لێک جیابوونەتەوە.
ئێوارەی یەکشەممە 21-01-2024 سەربازێکی سوپای ئێران لە یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی سوپا لە پارێزگای کرمان، لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران، چووە شوێنی حەسانەوەی سەربازەکان و تەقەی لێیان کرد، لەو رووداوەدا پێنج سەرباز کوژران و دووی دیکەش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ