سوپای پاسدارانی ئێران: وەڵامێکی قورسمان بۆ هێرشەکەی ئەمریکا دەبێت

22-06-2025
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
نیشانەکردن جەنگی ئێران و ئیسرائیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سوپای پاسداران لە راگەیێندراوێکدا هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە "تاوانێکی ئاشکرا و بێپێشینە" ناودەبات و رایدەگەیێنێت، وەڵامێکی قورسی هێرشەکە دەدەنەوە.
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، ئەمریکا بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، بە هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ ئیسرائیل، "بە هێرشێکی سەربازی و نایاسایی بۆ سەر ناوەندە ئاشتیخوازە ئەتۆمییەکانی ئێران، تاوانێکی ئاشکرای کرد، کە بە روونی پێشێلکردنی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، یاسا نێودەوڵەتییەکان، پەیمانی NPT و بنەما سەرەکییەکانی رێزگرتنە لە سەروەریی نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی وڵاتان."
 
سوپای پاسداران دەڵێت، هەر لە سەرەتاوە بۆیان روون بووەوە کە "پشتیوانی و هاوڕێیەتیی هەمەلایەنەی ئەمریکییەکان لە داڕشتن و جێبەجێکردنی ئەم دەستدرێژییەدا کاریگەر بووە." هەروەها دەڵێت، ئەم کارە "بۆ چەندینجار، بێتوانایی بەرەی دەستدرێژیکاری سەلماند. ئەوان نە دەستپێشخەری و نە توانای دەربازبوونیان لە وەڵامی قورس هەیە."
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، بەهۆی "چاودێریی وردی هەواڵگریی" هێزە چەکدارەکانەوە، شوێنی فڕینی فڕۆکە بەشداربووەکانی هێرشەکە "ناسراوەتەوە و لە ژێر چاودێریدایە."
 
سوپای پاسداران هۆشداری دەدات کە "ژمارە، بڵاوبوونەوە و فراوانیی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، خاڵی بەهێز نین، بەڵکو لاوازی و ئامادەییان بۆ زیانپێگەیاندن دوو هێندە کردووە."
 
لەبارەی داهاتووی بەرنامە ئەتۆمییەکەیانەوە، سوپای پاسداران دەڵێت: "تەکنەلۆجیای خۆماڵی و ئاشتیخوازانەی ئێران بە هیچ هێرشێک لەناو ناچێت، بەڵکو ئەم هێرشە ئیرادەی زانا گەنجەکانمان بۆ پێشکەوتن بەهێزتر دەکات."
 
هەروەها رایگەیاندووە، لە وەڵامی ئەم هێرشەدا ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆ 3"، کە تاوەکو ئێستا ئیسرائیلەکان 20 شەپۆلیان ئەزموون کردووە، "بەشێوەیەکی ورد، ئامانجدار و گورچکبڕ دژی ژێرخان و ناوەندە ستراتیژییەکانی رژێمی زایۆنی بەردەوام دەبێت."
 
سوپای پاسداران هۆشدارییەکی تووندتریش دەدات و دەڵێت، "دەستدرێژییەکەی ئەمڕۆی رژێمی تیرۆریستیی ئەمریکا، کۆماری ئیسلامیی ئێران ناچار دەکات لە چوارچێوەی مافی رەوای بەرگری لەخۆکردندا، پەنا بۆ بەکارهێنانی بژاردەگەلێک ببات کە لە دەرەوەی تێگەیشتن و حیساباتی وەهمیی بەرەی دەستدرێژیکارە و دەبێت دەستدرێژکاران چاوەڕێی وەڵامی پەشیمانکەرەوە بن."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند بووتڵێکی کحولی ساختە.

بەهۆی خواردنەوەی کحولی قاچاخ لە ئێران 4 کەس گیانیان لەدەستدا

بەگوێرەی پۆلیسی ئێران، چوار کەس لە شاری ئێرانشەهر لە باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە، بەهۆی خواردنەوەی کحولی قاچاخەوە گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش ژەهراوی بوون. هاوکات پۆلیس رایگەیاند، سێ کەسیان لەسەر دۆسیەکە دەستگیرکردووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە خواردنەوە و فرۆشتنی کحول لە ئێران قەدەخەیە و بازاڕێکی بەرفراوانی نایاسایی بۆ بەرهەمە قاچاخەکان دروست کردووە.