لە یەزد 10 ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێران کوژران

23-06-2025
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
نیشانەکردن جەنگی ئێران و ئیسرائیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی لانیکەم 10 ئەندامی لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆسەر بنکەیەکی مووشەکی لە پارێزگای یەزد پشتڕاستکردەوە. هاوکات سوپای ئیسرائیل دەڵێت، بۆ یەکەمجار بنکەی هەڵگرتنی مووشەکی "خوڕەمشار"یان لە قووڵایی خاکی ئێراندا کردووەتە ئامانج.
 
سوپای پاسداران لە پارێزگای یەزدی ئێران رایگەیاند، ژمارەی ئەو سەربازانەی لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا بۆسەر پێگە سەربازییەکانی ئێران کوژراون، بەلایەنی کەمەوە گەیشتووەتە 10 کەس.
 
پێشتر سوپای ئیسرائیل رایگەیاندبوو، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە بۆ یەکەمجار بنکەی هەڵگرتنی مووشەکەکانی جۆری "خوڕەمشار"یان لە پارێزگای یەزد کردووەتە ئامانج، کە دەکەوێتە قووڵایی 2200 کیلۆمەتر لەنێو خاکی ئێرانەوە.
 
فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشەکە بنکەی مووشەکیی "ئیمام حوسێن"ی کردووەتە ئامانج و پێش ئەوەی مووشەکەکان ئاراستەی ئیسرائیل بکرێن، بە تەواوی لەنێوبراوە.
 
رۆژی 22-06-2025 ئیسرائیل هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی شاری یەزد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆردومانێکی سوپای ئەمریکا  وئیسرائیل بۆسەر شاری ئەهواز

شاری ئەهواز لە باشوووری رۆژئاوای ئێران بۆردوومان دەکرێت

لە بەردەوامیی هێرشەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر پێگە سەربازی و ئەمنییەکانی ئێران، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە چەند شوێنیک لە شاری ئەهواز لە باشووری رۆژئاوای ئێران بۆردوومان کراون و بەگوتەی شایتحاڵەکان دەنگی شەش تەقینەوە بیستراون.