ئیسرائیل سولەیمانیی کوشت

27-06-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

زانکۆی زانست و پیشەسازیی ئێران کوژرانی زانایەکی دیکەی ئەتۆمیی وڵاتەکەی پشتڕاستکردەوە و دەڵێت، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژراوە.
 
ئەمڕۆ هەینی 27-06-2025، زانکۆی زانست و پیشەسازیی ئێران راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، زانایەکی ئەتۆمی و یەکێک لە مامۆستایانی زانکۆکە، بە ناوی ئەندازیار سولەیمان سولەیمانی، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژراوە.
 
پێشتر میدیای ئێران، کوژرانی 12زانای ئەتۆمی لە ئەنجامی جەنگی 12 رۆژەی نێوان تاران و تەل ئەڤیڤ پشتڕاستکردبووەوە و بەوەش ژمارەیان گەیشتە 13 کەس.
 
زانکۆی زانست و پیشەسازیی ئێران، زانکۆیەکی تایبەتمەندە لە بوارەکانی ئەندازیاری کە دەرچووانی بەهۆی ئاستی بەرزی زانستییانەوە، تواناکانیان لە زۆربەی وێستگەکانی وزە، بنکە ئەتۆمییەکان و دامەزراوە مووشەکییەکانی وڵاتەکە بەکاردەهێنرێن.
 
بەرەبەیانی 13ـی حوزەیرانی 2025، جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەستیپێکرد و بۆ 12 رۆژی تەواو، بەردەوام بوون لە هێرشکردنە سەر یەکدی.
 
رۆژی سێشەممە، 24ـی حوزەیران، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاگربەستی لە نێوان ئێران و ئیسرائیل راگەیاند.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە