رووداو دیجیتاڵ
گەڕاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران رۆژەڤی رۆژی یەکشەممەی رۆژنامەکانی ئێران بوو و ترسی لای خەڵکێکی زۆر دروست کردووە.
لە پاش سەپاندنەوەی سزاکان، بەهای تمەن بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی زیاتر دابەزی.
نەسیم مەجیدی، هاووڵاتییەکی ئێرانییە و دەڵێت، "خەڵکی ئاسایی ناتوانن ئەو ژیانەیان هەبێ تاوەکو ئێستا هەیانبووە. کاتێک نرخی شت بەرزدەبێتەوە، ئەو مووچەیەی حکومەت دەیدات بەشی ژیان ناکات. ئیدی هاوژینی کەمدەبێتەوە، خەڵک ناتوانن بچنە زانکۆ و بخوێنن و کارکردنی منداڵان لە شەقامەکان زیاد دەبێت."
دوای کارابوونی سزاکان، 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهان گەیشتە 12 ملیۆن و 900 هەزار تمەن.
کەمترین مووچەی مانگانەی کارمەندی حکومەت 13 ملیۆن تمەنە.
ئەمیر عەباس، قوتابییە و دەڵێت، "کاری میوزیک دەکەم. ئەو ئامێرەی بە سێ ملیۆن تمەن کڕیم، ئێستا بە 30 ملیۆن تمەنە. بۆچی؟ چونکە ناتوانین ئەو ئامێرانە هاوردە بکەین. بەو هۆیەوە یان بە رێگەی قاچاخ یان رێگەی دیکە دەهێندرێن."
لە شەش مانگدا بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار 8.98٪ دابەزیوە.
بە گوێرەی بانکی جیهانی، نزیکەی یەک لەسەر سێی دانیشتووانی ئێران هەژارن.
فەرید مورادی، نوسەرە و باس لەوە دەکات، "بەرزی نرخ خەڵکی تێکشکاندووە. ئیدی هاوردە قورستر دەبێ، هەناردە نەمێنێ، کێشەکان چەند هێندە دەبن. پێم وانییە بەرپرسان بەلایانەوە گرنگ بێ چونکە دۆخەکە کاریگەری زۆری لەسەر ئەوان نابێت."
ئێران، رووسیا و چین سەپاندنەوەی سزاکانیان بە نایاسایی داناوە.
هەروەها بەرپرسانی تاران هۆشداری دەدەن کە سزاکان ناتوانن پیتاندنی یۆرانیۆمیان رابگرن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ