دەرگەی خۆبەربژێرکردن بۆ دوو پۆستی نەینەوا دەکرێتەوە؛ یەکێکیان پشکی کوردە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەرگەی خۆبەربژێرکردن بۆ هەردوو پۆستی جێگرانی پارێزگاری نەینەوا دەکاتەوە. یەکێک لەو جێگرانە پشکی کوردە.
 
راگەیاندنی کردنەوەی دەرگەی بەربژێرکردن بۆ ئەو دوو پۆستە لەلایەن ئەحمەد یونس حەسود، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەواوە بڵاوکراوەتەوە و دەڵێ، لە 4ی کانوونی دووەم تاوەکو 8ی هەمان مانگ داواکاریی بەربژێربوون وەردەگیرێ.
 
محەممەد کاکەیی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، جێگرانی پارێزگار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق سەرکەوتوون و دەچنە پەرلەمان، بۆیە ئەو پۆستانە چۆڵ بوون.
 
سیروان رۆژبەیانی لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان و عومەر مەولا لە لیستی هەویەی نیشتمانی بوونەتە پەرلەمانتاری عێراق کە جێگرانی پارێزگاری نەینەوا بوون.
 
محەممەد کاکەیی رایگەیاند، یەکێک لەو دوو جێگرە پشکی کوردە و پێشتر بەگوێرەی رێککەوتنەکان دراوەتە پارتی دیموکراتی کوردستان.
 
محەممەد کاکەیی ئاماژەی بەوەشکرد، دوای پێشکێشکردنی داواکارییەکانی خۆبەربژێرکردن لە ئەنجوومەنی پارێزگا، ئیدی دەنگیان لەسەر یەکێکیان دەدرێ و پارێزگاریش فەرمانی دەستبەکاربوونیان بۆ دەردەکات.
 
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا 10 مەرجی دیاری کردووە کە دەبێت لە بەربژێری جێگرانی پارێزگاردا هەبێت.
 
گرنگترین مەرجەکان ئەوەن کە هاووڵاتی 30 ساڵی تەواو کردبێت و 57 ساڵ گەورەتریش نەبێ، سزا نەدرابێت بە تاوانی نامووس و یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەری نەیگرتبێتەوە، لانیکەم خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت، خەڵکی نەینەوا بێت و بەردەوام لێی نیشتەجێ بێت، ئەزموونی کارکردنی زیاتر لە 10 ساڵی هەبێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا

باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ ئەمریکییەکان: مەچنە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هۆشداری بە هاووڵاتییان و کارمەندەکانی دەدات لە رۆژانی داهاتوودا رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بەکارنەهێنن، ئەوەش بەهۆی ئەو قەرەباڵخییەی لە ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس دروست دەبێت.