عێراق کارکردن بە ترانزێت بۆ سێ مانگ درێژ دەکاتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی عێراق کارکردن بە سیستمی ترانزێت بۆ تێپەڕینی بارهەڵگرەکان بە خاکى وڵاتەکەیدا بۆ ماوەی سێ مانگ درێژ دەکاتەوە، تاوەکو ئەو کاتەی سیستمێکی دیکە بە ناوی (تیر) بە تەواوى جێبەجێ دەکرێت.
 
بەگوێرەی نووسراوێکی دەستەی گشتیی گومرگی عێراق کە لە 29ی کانوونی یەکەمی 2025 بۆ دەروازە سنوورییەکان و نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە بەغدا نێردراوە، ئاماژەی بەوە داوە کە بۆ ماوەی سێ مانگ دەست دەکرێتەوە بە کارکردن بە تێپەڕینی باری کاڵا لە رێگەی دەروازە سنوورییە فیدراڵییەکانەوە بە سیستمی ترانزێتی ئاسایی.
 
ئەو نووسراوەی دەستەی گشتیی گومرگی عێراق پشتی بەستووە بە بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە لە 23ی کانوونی یەکەمی 2025 دەرچووە.
 
حامی هەرکی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئارک ستار بۆ گواستنەوەی نێودەوڵەتی بە رووداوی گوت: "دەبوو هاتووچۆی کاڵا بە سیستمی ترانزێتی (تیر) بێت، بەڵام نەتوانرا ئەوە بکرێت بەهۆی ئەوەی پێویستی بە سیستمێکی تایبەت بە خۆی هەیە، بەگوێرەی بڕیارەکە کار بە سیستمی ترانزێتی پێشوو دەکرێت کە ماوەیەک بوو راگیرابوو و تێیدا رێگە دەدات باری وڵاتان لە عێراقەوە تێپەڕبێت بۆ وڵاتانی دیکە، بەڵام  رەسمی گومرگی لێ وەردەگیرا."
 
 حامی هەرکی گوتیشی: "بەگوێرەی ئەو بڕیارە، رێگە دەدرێت بەوەی بار لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بچێتە ناو عێراق و بەرەو سووریا، ئوردن و کەنداو بڕوات."
 
سیستمی رێگەی گواستنەوەی نێودەوڵەتی کە بە (تیر) ناسراوە، سیستمێکی نێودەوڵەتیی بازرگانییە و تایبەتە بە چاودێریکردنی گواستنەوەی کاڵا لەڕێگەی وشکانی، کە لە شوێنی دەرچوونیەوە تۆمار دەکرێت تاوەکو ئەو شوێنەی بارەکەی بۆ هەناردە دەکرێت.
 
بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئارک ستار بۆ گواستنەوەی نێودەوڵەتى گوتى:" ئەم بڕیارە نوێیە بۆ ئەوەیە  کارکردن بە ترانزێتى پێشوو بەردەوام بێت چونکە پێشتر بارەکان لە سنوور بەتاڵ دەکران و رسووماتی گومرگییان لێ وەردەگیرا کە لەنێوان 800 بۆ هەزار دۆلار بوو ، ئەگەر بارەکە بە ناوی ترانزێت نەچێتە سنوورى عێراقەوە، ناتوانێت لە خاکی عێراقەوە بیباتە وڵاتێکی دیکە و دەبێت گومرگی تەواویشی لێ وەربگیرێت".
 
لە 29ی حوزەیرانی 2025 یەکەم باری بازرگانی کە سێ بارهەڵگر بوون، بەگوێرەی سیستمی (تیر) بە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل تێپەڕین، دوای ئەوەی لە 6ی ئاداری 2025 عێراق بەفەرمی کاری بە سیستمەکە کرد.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

300 کەس بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە بریندار بوون

یارییە ئاگرینەکان لە عێراق؛ منداڵێکی کوێر کرد و 300 کەسیش بریندارن

لەو کاتەی لە شەقامەکانی بەغدا ئاهەنگی سەری ساڵی نوێی 2026 دەگێڕدرا، لە پشت دیوارەکانی نەخۆشخانەی "ئیبن هەیسەم"ی تایبەت بە چاو لە بەغدا، کارەساتێکی مرۆیی لە ئارادابوو.