رووداو دیجیتاڵ
بۆ دوورکەوتنەوە لە جەنجاڵیی شار و چێژ وەرگرتن لە بێدەنگی، ژمارەیەک گەنج چوونە بیابانەکانی سەماوە و نمایشی ئۆتۆمبێلیان کرد. پێش ئەوەی ببێتە شەو، خێوەتەکانیان ئامادە کرد بۆ ئەوی تێیدا بمێننەوە.
حوسێن جەزائیری، هاووڵاتی دەڵێت، "ئەزموونێکی نوێیە لەگەڵ بێدەنگی. ئامۆژگاریی هەمووان دەکەم ئەمە تاقی بکەنەوە، لە شار و رۆتینی رۆژانە دووربکەونەوە، لەگەڵ هاوڕێکانتان بچنە شوێنێکی زۆر هێمن، ئەزموونێکی زۆر جوانە".
هەر کە تاریکیی شەو باڵی بەسەر بیابانی کاکی بە کاکیی سەماوە دا کێشا، گۆرانی، چەپڵە، یاری و چالاکیی جیاواز بێدەنگی بیابانەکەی شکاند.
موراد حەسەن محەممەد، ئەندازیار گوتی، "شێوازمان وایە کاتێک گەشتێک دەکەین، سەرەتا شوێنەکە دیاری دەکەین؛ چەند کەسێکمان چەند شوێنێک دیاری دەکەن تا بۆی بچین و چالاکییەکانمان دیاری دەکەن وەک نمایشی ئۆتۆمبێل. خۆشەویستی بیابان خۆشەویستی گۆشەگیرییە، وەک ژیانی سەرەتایی وایە، چونکە هیچ شتێکت بۆ فەراهەم نەکراوە و پێویستە هەموو کەلوپەلێکت پێ بێت".
بەگوێرەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، زیاتر 41٪ـی خاکی عێراق بیابانە کە دەکەوێتە پارێزگاکانی ئەنبار، کەربەلا، نەجەف، موسەننا، زیقار و بەسرە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ