خەمیس خەنجەر: تێڕوانینەکەی فایەق زێدان گرنگە بۆ گەڕانەوەی متمانە بۆ دەستوور و سندووقی دەنگدان

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سەروەری لەبارەی تێڕوانینێکی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق سەبارەت بە گەورەترین فراکسیۆنى پەرلەمان، رایگەیاند: گرنگە بۆ گەڕانەوەی متمانە بۆ دەستوور و سندووقی دەنگدان و پشتبەستن بە پێوەری لیستی براوە لە هەڵبژاردن.
 
رۆژی سێشەممە 3ـی ئاداری 2026، خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سەروەری راگەیێندراوێکی لەبارەی شیکارییەکی فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لەبارەی گەورەترین فراکسیۆن بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو تێڕوانینە هەنگاوێکی گرنگە بۆ دووبارە گەڕانەوەی متمانە بۆ رۆحی دەستوور و سندووقی دەنگدان.
 
خەمیس خەنجەر کە لایەنەکەی بەشێکە لە پێکهێنەرانی ئەنجوومەنی سیاسیی سوننەکان، دەڵێت: "ئەزموونە دووبارەبووەکانی دوای 2010 ئەوەیان سەلماند کە بەجێهێشتنی دەقێکی دەستووری بە روونی بۆ هاوپەیمانێتییەکان لەناو پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت، گۆڕدراوە بۆ گرێبەستی درێژخایەن کە دەوڵەتی ماندوو کردووە و تائیفییەتی رەخساندووە و رێگەی داوە بە دەستوەردانی دەرەکی و متمانەی شەقامی لە هەڵبژاردن بێهێز کردووە."
 
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، لە گوتارێکدا شرۆڤەی 16 ساڵ پێش ئێستای دادگەی فیدراڵیی عێراق لەبارەی گەورەترین فراکسیۆن بە "هەڵە" ناو دەبات و سێ ڕێگە بۆ چارەسەری ئەو کێشە دەستوورییە دەخاتەڕوو، کە یەکێکیان پاشگەزبوونەوەی دادگەی فیدراڵییە لە شرۆڤەی پێشووی لەپێناو تێپەڕبوونی عێراق لە دۆخی چەقبەستوویی سیاسیی ئێستا.
 
خەمیس خەنجەر رایگەیاند، پشتبەستن بە پێوەری لیستی براوە لە هەڵبژاردن، ئیرادەی گەل دەپارێزێت کە گەمەی سیاسی و ئاسایشی دەستووری و سەقامگیریی سیاسی دەهێنێتە ئاراوە.
 
ئەو تێڕوانینانەی فایەق زێدان لە گوتارێکدا بوو کە سێشەممە 3ی ئادار لە رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاوکراوەتەوە، لەبارەی شرۆڤەیەکی دادگەی باڵای فیدراڵیی لە 25ی ئاداری 2010 بۆ یەکلاکردنەوەی ئەوەی؛ ئایا گەورەترین فراکسیۆن لە پەرلەمانی عێراق ئەوەیە کە زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە، یان ئەوەیە کە دواتر وەک هاوپەیمانێتی دروست دەکرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق

فایەق زێدان سێ رێگە بۆ چارەسەری پرسی گەورەترین فراکسیۆن دەخاتەڕوو

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق، شرۆڤەی 16 ساڵ پێش ئێستای دادگەی فیدراڵیی عێراق لەبارەی گەورەترین فراکسیۆن بە "هەڵە" ناو دەبات و سێ رێگە بۆ چارەسەری ئەو کێشە دەستوورییە دەخاتەڕوو، کە یەکێکیان پاشگەزبوونەوەی دادگەی فیدراڵییە لە شرۆڤەی پێشووی لەپێناو تێپەڕبوونی عێراق لە دۆخی چەقبەستوویی سیاسیی ئێستا.