رووداو دیجیتاڵ
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێ، بەرگرییە ئاسمانییەکانیان درۆنێکیان لە نزیک گرتووخانەی ئەبو غرێب لە بەغدا پێکاوە و دۆخەکە بەتەواوی جێگیرە.
فەریق سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، 3ـی ئاداری 2026، رایگەیاند: " بەرگریی ئاسمانیی عێراق توانیویەتی درۆنێک "بپێکێت" کە هەوڵیداوە لە دەوروبەری زیندانی ئەبو غرێب نزیک ببێتەوە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "بەگوێرەی رێکارە پەسندکراوەکان مامەڵە لەگەڵ درۆنەکە کراوە و هیچ پێشێلکارییەک تۆمار نەکراوە."
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لەبارەی دۆخی ناو گرتووخانەکە روونکردنەوە دەدات و دەڵێت: "گرتووخانەی ئەبو غرێب هیچ بەندکراوێکی دۆسیەکانی تیرۆری تێدا نییە و بارودۆخی ئەمنیی گرتووخانەکە و دەوروبەری بەتەواوی سەقامگیرە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ