رووداو دیجیتاڵ
بە گوێرەی میدیای نزیک لە حەشدی شەعبی، ئەمشەو هێزەکانی حەشدی شەعبی لە جرف سەخر لە پارێزگای بابل بۆردوومان کراون.
بەرپرسێک لە پۆلیسی پارێزگای بابل بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمشەو دەنگی گەورە لە ناوچەی جرف سەخر بیسترا، بەڵام وردەکارییەکەی نازانین. لایەنی پەیوەندار بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەکە و سرووشتەکەی دەکەن".
میدیاکانی نزیک لە حەشدی شەعبی بڵاویانکردەوە، ئەمشەو هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی جرف سەخر بۆردوومان کراون.
بەگوێرەی ئەو دیمانە ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، دووکەڵ لەو شوێنە بەرزدەبێتەوە کە کراوەتە ئامانج.
جرف سەخر ( حەشدی شەعبی ناوی لێناوە جرف نەسر) دەکەوێتە باکووری پارێزگای بابل و باشووری شاری بەغدا. ئەمە چەندین جارە هێزەکانی حەشدی شەعبی لەو ناوچەیە بۆردوومان دەکرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ