رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیی دیوانی وەقفی سوننە لە عێراق دەڵێت، بەهۆی دواکەوتنی بارانبارین و کەمبوونەوەی ئاو، بڕیاردراوە لە عێراق نوێژەبارانە بکرێ.
بەگوێرەی راگەیێندراوی دیوانی وەقفی سوننە، نوێژەکە رۆژی شەممە، 8ی 11ی 2025، کاژێر 10:00ـی بەیانی دەکرێ.
مەحموود قەیسی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دیوانی وەقفی سوننە، ئەمڕۆ دووشەممە، 3ی تشرینی دووەمی 2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەهۆی دواکەوتنی بارانبارین و کەمئاوی لە عێراق، سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننە بڕیاریدا نوێژەبارانە بکرێ، بەڵام جارێ دیاری نەکراوە لە هەموو پارێزگاکان دەکرێ یان نا."
عێراق بەدەست وشکەساڵییەکی سەختەوە دەناڵێنێت کە کاریگەری لەسەر رووبەرێکی بەرفراوانی زەوییە کشتوکاڵییەکان و ئاستی ئاوی سەرزەوی و ژێرزەوی داناوە، بەجۆرێک ئاستی ئاو لە رووبارەکانی دیجلە و فوراتدا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.
لە هەمان کاتدا، عێراق دەڵێ، کەم بەردانەوەی ئەو ئاوەی سەرچاوەکەیان لە وڵاتانی دراوسێیە کێشەکەی گەورەتر کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ