بە درۆن هێرشکرایە سەر بنکەی بەلەد لە سەلاحەدین

04-03-2026
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بە درۆن هێرشکرایە سەر بنکەی بەلەد لە پارێزگای سەلاحەدین بەبێ ئەوەی زیانەکانی ئاشکرا ببن.
 
شەوی 3ی ئاداری 2026، سەرچاوەیەکی ئەمنیی باڵا لە سەلاحەدین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: بە درۆن هێرشکرایە سەر بنکەی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگای سەلاحەدین.
 
بنکەی بەلەد، بنکەیەکی سەربازی و ئاسمانیی عێراقە و 64 کیلۆمەتر لە باکووری بەغداوە دوورە.
 
سەرچاوەکەی رووداو رایگەیاند: درۆنەکە چووەتە ناو بنکەکەوە، بەڵام زیانەکانی نەزانراون.
 
رووبەری ئەو بنکەیە 25 کیلۆمەتر دەبێت، بەشێک لە فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لەو بنکەیە دادەنرێن.
 
دووشەممە 2ی ئادار بە دوو درۆن هێرشێکی دیکە کرایە سەر بنکەی بەلەد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ساتی بەرزبوونەوەی دووکەڵ لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا

بە درۆن هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا

بەرپرسێکی ئەمنیی عێراقی رایگەیاند، رۆژی شەممە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە رێگەی درۆنەوە هێرشی کراوەتە سەر و دووکەڵ لە نێو کۆمەڵگەی باڵیۆزخانەکە بەرزبووەتەوە