'زیاتر لە 9 هەزار قوتابخانە دەبنە بنکەی دەنگدان' و لە چوارشەممەوە رادەستی کۆمیسیۆن دەکرێن

04-11-2025
مالیک محەممەد
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە عێراق و هەرێمی کورستان زیاتر لە 9 هەزار قوتابخانە رادەستی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکرێن، دەبنە بنکەی دەنگدان، پشکنینی ئەمنی بۆ سەرجەم قوتابخانەکان دەکرێت.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 4ی تشرینی دووەمی 2025 کەریم سەید، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بڕیارەکەمان بەو شێوەیە لە رۆژی 5ی ئەم مانگەوە، تاوەکو 13ی مانگ ئەو قوتابخانانە رادەستی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بکەین پێویستییان پێیان دەبێت."
 
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، "نزیکەی 9 هەزار قوتابخانە وەکو بنکەی دەنگدان بەکاردەهێنین، لە رۆژی چوارشەممەوە 05-11-2025 وەریان دەگرین."
 
هاوکات فەریق سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە چوارشەممەوە قوتابخانەکان وەردەگرین؛ لیژنەی ئەمنیی هەڵبژاردن دەست بە رێکارەکانی دەکات و پشکنینی ئەمنیی گشتگیری ورد بۆ سەرجەم قوتابخانەکان دەکەین."
 
فەریق سەعد دەڵێت، "لە شەوی 6 لەسەر 7ی ئەم مانگە، هێزە ئەمنییەکان دەکەونە حاڵەتی ئامادەباشییەوە."
 
لە هەرێمی کوردستان 1500 قوتابخانە دەبنە بنکەی دەنگدان و رادەستی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکرێن.
 
26ی مانگی رابردوو سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، بە رووداوی راگەیاند، "لە 6ی تشرینی دووەمەوە لە هەموو قوتابخانەکان دەبێتە پشوو، تاوەکو 12ی هەمان مانگ."
 
رۆژی 09-11-2025 دەنگدانی تایبەت لە 809 بنکە و 4,501 وێستگە بەڕێوەدەچێت، رۆژی 11-11-2025 دەنگدانی گشتی لە 8,703 بنکە و 39,285 وێستگە بەڕێوەدەچێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک سەربازی ئیسرائیلی. وێنەکە پەیوەندی بە هەواڵەکەوە نییە و تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە

راپۆرتێک: ئیسرائیل بۆ زیاتر لە ساڵێک دوو بنکەی سەربازی لە رۆژئاوای عێراق هەبووە

راپۆرتێکی رۆژنامەی (نیویۆرک تایمز) دەڵێ، ئیسرائیل بۆ زیاتر لە ساڵێک، دوو بنکەی سەربازیی نهێنی لە بیابانەکانی رۆژئاوای عێراق بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی دژی ئێران بەکارهێناوە. ئەمەش دوای کوژرانی شوانێکی عێراقی ئاشکرا بوو کە بە رێکەوت چووبووە نزیک یەکێک لەو بنکانە.