رووداو دیجیتاڵ
دوای ئەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، تەنیا یەک بەربژێریان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق هەیە کە نزار ئامێدییە؛ سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەوانیش فوئاد حوسێن دەکەنە بەربژێر بۆ ئەو پۆستە.
شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 05-01-2026 بە زیاد ئیسماعیل، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "فوئاد حوسێن، بەربژێری پارتییە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار."
پڕۆفایلی د. فوئاد حوسێن:
- لە ساڵی 1949 لە شاری خانەقین لەدایکبووە.
- ساڵی 1967 بووەتە ئەندامی یەکێتیی قوتابییان لە (پارتی دیموکراتی کوردستان).
- ساڵی 1974 بووەتە پێشمەرگە.
- دکتۆرای لە زانستی سیاسی لە هۆڵەندا بەدەستهێناوە.
- ساڵی 1976 بووەتە سکرتێری کۆمەڵەی خوێندکاران لە دەرەوە.
- ساڵی 1978 بووەتە ئەندامی پەیمانگەی کوردی لە پاریس.
- ساڵی 2005 بووەتە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.
- ساڵی 2018 بووەتە وەزیری دارایی عێراق.
- ساڵی 2020 بووەتە وەزیری دەرەوەی عێراق.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ کاروان گەزنەیی، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، "نزار ئامێدی تەنیا بەربژێری فەرمیی یەکێتییە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق".
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، پارتی دیموکراتی کوردستان داوای کردبوو، یەكێتی چەند بەربژێرێکی هەبێت بۆ پۆستی سەرۆککۆمار و ئەوانیش یەکێکیان دیاری دەکەن و پشتیوانی دەکەن وەکو بەربژێری کورد، بەڵام بەرپرسێکی یەکێتی بە رووداوی گوت، "تەنیا یەک بەربژێرمان دیاری کردووە و هەر ئەو دەبێت، کە نزار ئامێدییە."
پێشهاتەکان لە کاتێکدان، ئەمڕۆ دوایین رۆژە بۆ تۆمارکردنی ناوی بەربژێرانی سەرۆککۆماری عێراق و زیاتر لە 40 کەس خۆیان بەربژێر کردووە، بەشێکیان پێشتر یەکێتی بوون یان پەرلەمانتاری ئەو حیزبە بوون.
چەند زانیارییەک لەبارەی نزار محەممەد سەعید، ناسراو بە نزار ئامێدی، بەربژێری یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار:
- ساڵی 1968 لە ئامێدی لە پارێزگای دهۆک لەدایکبووە.
- ساڵی 1993 بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری لە زانکۆی موسڵ بەدەستهێناوە.
- پێش ساڵی 2000 لە مەکتەبی سکرتارییەتی جەلال تاڵەبانی کاری کردووە.
- ساڵی 2022 تاوەکو 2024 وەزیری ژینگەی عێراق بوو.
- لە خولی سەرۆککۆماری هەریەکە لە جەلال تاڵەبانی و فوئاد مەعسووم بەرپرسی نووسینگەی سەرۆککۆمار بووە.
- بەرپرسی نووسینگەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ