قایمقامی روتبە بۆ رووداو: یەکێک لە گەورەترین کۆگەکانی چەکی داعش دۆزرایەوە

05-02-2026
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردندا لە بیابانەکانی پارێزگای ئەنبار، هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەستیان بەسەر کۆگایەکی گەورەی چەک و تەقەمەنیی داعشدا گرت؛ قایمقامی روتبەش دەڵێت، دۆزینەوەی کۆگاکە دوای دەستگیرکردنی داعشێک بووە لە روومادی.
 
عیماد مشعەل دلێمی، قایمقامی قەزای روتبە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 05-02-2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی ورد لە باشووری قەزای روتبە، دەست بەسەر کۆگایەکی گەورەی چەک و تەقەمەنیی داعشدا گیرا، کە چەکدارەکان لەو ناوچە بیابانییەدا شاردبوویانەوە."
 
سەبارەت بە چۆنیەتیی گەیشتن بەو مۆڵگەیە، عیماد مشعەل ئاماژەی بەوە کرد، رووداوەکە بۆ 27ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ دەگەڕێتەوە، کاتێک دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە شاری روومادی، چەکدارێکی داعشیان دەستگیرکرد؛ ئەو چەکدارە لە کاتی لێکۆڵینەوەدا ناوی دوو کەسی دیکەی لە روتبە ئاشکرا کرد، دوای دەستگیرکردنی ئەوانیش، شوێنی کۆگاکە ئاشکرا بوو.
 
ئۆپەراسیۆنەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بووە و لەلایەن فەرماندەیی پۆلیسی ئەنبار، فەوجی تەکتیکی، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و فیرقەی 5ی سوپای عێراقەوە لە ناوچەکانی (وادی قەزەف، چەلابات، مەعیلە و سمیل) کراوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لەو کۆگایەدا دەست بەسەر ئەم چەکانەدا گیراوە:
 
دۆشکای 23 ملم (دژە فڕۆکە) و دۆشکای 14.5 ملم.
 
3  ئاڕ پی جی و یەک هاوەنی 60 ملم.
 
5 چەکی بی کەی سی و 3 چەکی قەناس.
 
33 گولـلەهاوەنی 120 ملم.
 
11 بۆمبی لکێنەر و 9 بۆمبی جۆراوجۆر.
 
2 پشتێنی بۆمبڕێژکراو و 6 مۆبایلی ئامادەکراو بۆ تەقاندنەوە.
 
بێدەنگکەری چەکی M4، کامێرا، دەرمان و جلوبەرگی شێوازی "قەندەهاری".
 
وەزارەتی ناوخۆی عێراق جەختی کردووەتەوە کە ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ راوەدوونانی پاشماوەکانی داعش و تێکدانی مۆڵگەکانیان بەردەوام دەبن، تاوەکو رێگە نەدرێت جارێکی دیکە خۆیان رێکبخەنەوە و هەڕەشە لەسەر ئاسایشی خەڵک دروست بکەن.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق: لێپێچینەوە لەو لایەنانە بکرێت کە هێرشیان کردە سەر بارەگای هەواڵگری

سەرۆکایەتیی کۆمارى عێراق داوا لە دەزگا ئەمنییەکان دەکات لێپێچینەوە لە بکەرانی ئەو هێرشە بکەن، کە کرایەسەر بارەگایەکی دەزگای هەواڵگریی عێراق لە بەغدا، حیزبی دەعوەش داوا دەکات لێکۆڵینەوەیەکی شەفافانە لەو هێرشە بکرێت و ئەنجامەکەی بۆ هاووڵاتییان ئاشکرا بکرێت